ئێران ده‌ستی به مووشه‌كبارانی باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و كۆمه‌ڵه له زڕگوێزی سلێمانی و باره‌گاكانی پارتی ئازادی كوردستان له نزیك پردێ كرد.
''وشه" چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر پێوه‌ندی به حه‌مه‌نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه كرد، هه‌ر له كاتی ته‌له‌فۆنه‌كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان ده‌بیسترا.
ئه‌و گوتی، هێرشه‌كه له‌سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و كۆمه‌ڵه له زڕگوێزه و هێشتا به وردی نازانن چ شوێنێك كراوه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی ئێران.
ئەو شوێنانەی هێرشیان کراوەتە سەر بریتین لە باره‌گاى هەر دوو كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، بارەگای پارتی ئازادی کوردستان لە شێراوێی نزیک پردێ و گوند و کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست.
ئێران پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردبوو
جێی باسه ئێران پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردبوو، ماوه‌ی پێنج رۆژیشه بۆردمانی سنووره‌كانی سیده‌كان ده‌كات.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه بۆ هه‌موو دنیا ناسراوه، ئه‌وه بووه شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی بشارێته‌وه یان له خۆی دوور بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی چالاكی هه‌بووه و هۆكار بووه له نانه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كان، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش موشه‌كبارانی قه‌لای دیموكراتی كرد كه به‌هۆیه‌وه 16 سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه شه‌هید بوون.
ئێران له ساڵان و ده‌یه‌كانی رابردوودا هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له شێواندنی دۆخی ته‌ناهیی سووریا، لبنان، عێراق، یه‌مه‌ن و چه‌ندان شوێنی تر، سه‌رنجی دنیای له كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دوور خستووه‌ته‌وه و ئێسته كه هه‌موو دنیا چاوی بڕیوه‌ته راپه‌ڕینه‌كانی ئێران، ئه‌و وڵاته هیچ ده‌ره‌تانێكی نه‌ماوه و به هه‌ڕه‌مه‌كی كوێستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه به مووشه‌ك بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.
ئێران به ده‌ستی خۆپێشاندانێك گرفتار بووه كه چه‌خماغه‌كه‌ی له كوردستان هه‌ڵگیرساوه و بۆیه ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی ئێرانی تووڕه كردووه.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.