کلاودیۆ فابیان تاپیا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین رای گەیاند لەگەڵ لیۆنێل سکالۆنیی راهێنەر گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
سکالۆنی لەم ماوەیەی دواییدا ئەنجامی نایابی لەگەڵ ئەرجەنتین بهدهست هێناوه، هەروەها سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی كۆپا ئەمریکا له 2021، دوای ئهوهی تیپهكه له 1993ـهوه نهیتوانیبوو نازناوهكه بباتهوه.
تاپیا لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیاكانی وڵاتهكهی ئهمڕۆ چوارشهم 28ی ئهیلول گوتی: بە شانازییەوە رایدەگەیەنم رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ لیۆنێل سکالۆنی کراوە بۆ ئەوەی تا مۆندیالی 2026 لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
سکالۆنیی تەمەن 44 ساڵان، شوێنی خۆرخی سامپاولی گرتەوە، دوای ئەوەی ئەرجەنتین لە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2018 بە فڕەنسا دۆڕا.
سکالۆنی ساڵی رابردوو سەرکردایەتی ئەرجەنتین بۆ بردنهوهی نازناوی كۆپا ئەمریکا، جگە لەوەی لە 2ی تەمموزی 2019 دوای دۆڕانی بە بەڕازیل، 35 یاریی لەسەریەکه نەدۆڕاوە.