خاتوونه رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی كه هاوكات چالاكێكی ئه‌كتیڤی مه‌ده‌نییه، بۆ ئاژانسی "رۆیته‌رز" قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی به‌ده‌ستی پۆلیسی ئادابی ئێران، ئێسته و له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی دروست بووه، سه‌رپۆش بۆ ژنانی ئێران بووه هێمای دیواری به‌رلین و ده‌بێ بڕووخێنرێ.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مه‌سیح عه‌لینه‌ژاد كه خاتوونه رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانییه و نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكایه، له‌باره‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی به‌ده‌ستی پۆلیسی ئادابی ئێران له تاران كوژرا، دروست بووه و ماوه‌ی 12 رۆژه خۆپێشاندان له دژی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بۆ "رۆیته‌رز" گوتوویه‌تی، ئێسته سه‌رپۆش بۆ ژنانی ئێران بووه هێمای دیواری به‌رلین و ده‌بێ بڕووخێنرێ.
ئه‌و گوتوویه‌تی كوژرانی ژینا "مه‌هسا" بووه‌ته وه‌رچه‌رخانێكی نوێ، سه‌رپۆش "حیجاب" له‌لای ژنانی ئێران بووه‌ته هێمایه‌ك و وه‌ك دیواری به‌رلین ده‌بینرێ، بۆیه ده‌بێ ئه‌و دیواره بڕووخێنرێ، "به‌و واتایه‌ی ده‌بێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بڕووخێت".
عه‌لینه‌ژاد زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ئاكامی 40 ساڵ خه‌باتی ژنانی ئێرانه كه له دژی نه‌هێشتنی ئازادییه‌كانیان به‌رپایان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن.
هانی ژنانی ئێران ده‌دات كه وێنه‌كانیان به‌بێ سه‌رپۆش بڵاو بكه‌نه‌وه
مه‌سیح عه‌لینه‌ژاد له ساڵی 2014وه هه‌ڵمه‌تێكی له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ست پێ كردووه، له‌ڕێیه‌وه هانی ژنانی ئێران ده‌دات كه وێنه‌كانیان به‌بێ سه‌رپۆش بڵاو بكه‌نه‌وه. وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رانبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته ئێران به‌ڕێوه ده‌بات. چه‌ند جارێكیش ده‌سه‌ڵاتی ئێران ویستوویه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته تیرۆر بكات به‌هۆی چالاكییه‌كانی.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.