ئامارە سەرەتاییەکان لە ئاکامی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان باس له شه‌هیدبوونی هه‌شت كه‌س و برینداربوونی دەیان كه‌س ده‌كەن.
جگه له باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه، باره‌گاكانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكه‌شانی كوردستان له زڕگوێز كه به مه‌ودایه‌كی كه‌م له نزیك یه‌كتر هه‌ڵكه‌وتوون، بوونه‌ته ئامانجی درۆنه‌كانی سوپای پاسداران، هاوكات له نزیك پردێش هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای پارتی ئازادی كوردستان،
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ناو كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تێشان كه عومه‌ر ئیلخانیزاده رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، ژمارەیەک بریندار بوون، به‌ڵام هێشتا هیچ كه‌سێك شه‌هید نه‌بووه.
ئیدریس عه‌بدی له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه عه‌بدوڵا موهته‌دی رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێشتر ئاماده‌كارییان كردووه و به‌شێك له مووشه‌كه‌كان له ناو باره‌گاكانی ئه‌وان ته‌قیونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
له كۆیه كه باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لێ هه‌ڵكه‌وتوون و به‌پێی ئاماری به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی كۆیه، دوو كه‌س شه‌هید بوون و لانی كه‌م 12 كه‌سیش بریندار بوون.
هاوكات له شێراوه‌ی پردێ كه باره‌گایه‌كی پارتی ئازادی كوردستانی لێ هه‌ڵكه‌وتووه، شه‌ش كه‌س شه‌هید بوون و دەیان كه‌س بریندار بوون.
سوپای پاسداران له سنووره‌وه ده‌ستی به هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه كردووه
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆمه‌ڵه له سه‌ر سنوور رای گه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر بارگای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سوپای پاسداران له سنووره‌وه ده‌ستی به هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه كردووه، ئه‌وانیش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری بكه‌ن و تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ش بكه‌نه‌وه كه كراوه‌ته سه‌ریان.
پێشتر حه‌مه‌نه‌زیف قادری له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رای گه‌یاندبوو، هێرش كراوه‌ته سه‌ر شوێنی مه‌ده‌نی و بریندار هه‌ن، به‌ڵام هێشتا به وردی دیار نییه.
به‌پێی ئامارێك كه هه‌ر ئێسته ناوه‌ندی ئیداری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێران دوو كه‌س به ناوه‌كانی میلاد پیرساحێب و ئافره‌تێك به ناوی هاجه‌ر شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
له بارگاكانی حزبه‌كان رێوشوێنێكی توندی ته‌ناهی گیراوه‌ته‌به‌ر و به ئاسانی رێ به میدیاكان نادرێت رووماڵی هێرشه‌كان بكه‌ن، بۆیه‌ش پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌كه‌ی قوربانیان زیاد بكات.
هاوکات دکتور سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کۆی گشتی برینداران گەیشتووەتە 24 بریندار و حەوت کەسیش شەهید بوون، لەوانە 14 بریندار و 4 شەهید لە کۆیە، 10 بریندار و سێ شەهید لە میحوەری پردێ.
هەروەها باسی لەوە کردووە، پێشبینی هەبوونی شەهیدانی زیاتر دەکرێ و تیمەکانی ئەمبوڵانس ئاستەنگی زۆریان هەیە و ناهێڵن بە تەواوی بچنە شوێنی ڕووداوەکان.