کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره و کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال هاندەرانی وڵاته‌كه‌ی تووڕە کرد، دوای یارییەکەی ئیسپانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
پۆرتوگال شه‌وی رابردوو لە خاكی خۆیدا له دوایاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، به ئه‌نجامی 0-1گۆڵ بە ئیسپانیا دۆڕا، به‌مه‌ش ئیسپانیا گه‌یشته پێش كۆتایی خوله‌كه.
دوای یارییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەیتوانی تووڕەیی خۆی بشارێتەوە و نیشانەکانی كاپتنی له قۆڵی كرده‌وه و به تووڕەیی فڕێ دا.
ئەو هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رۆناڵدۆ، هاندەرانی پۆرتوگالیی ئامادەبوو لە یاریگه‌کە و هه‌روه‌ها لە سۆشیال میدیاش تووڕە کرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه رۆناڵدۆ به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
كریستیانۆ پێشتر هەمان كاری كرد، كاتێك لە مانگی نیسانی رابردوو، بە تایبەتی دوای رووبەڕووبوونەوەی سڕبیا و هه‌ژمار نه‌كردنی گۆڵێكی دروستی ئه‌و له خوله‌كه‌كانی كۆتایی لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه، كاردانه‌وه‌یه‌كی تووندی پێشان دا.
جێی ئاماژه‌یه ئیسپانیا لەگەڵ ئیتالیا، هۆڵەندا و کرواتیا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا سه‌ركه‌وتن، كه ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.