ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ بووه‌وه و دوو بڕگه له كارنامه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا هاتووه: یه‌كه‌م، ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه. بڕگه‌ی دووه‌میش هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئهیلوول، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌نجام دا، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌م.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌نجام دا، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌م".
ئه‌وه‌یش هاتووه، له دانیشتنه‌كه‌دا ژماره‌ی ئاماده‌بووان 235 ئه‌ندامه و ئه‌گه‌ری هاتنه ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی تریش هه‌یه.
په‌رله‌مانی عێراق خاوه‌نی 329 كورسییه، هه‌موو پێكهاته‌كان و نه‌ته‌وه‌كان نوێنه‌ری خۆیان له ئه‌نجوومه‌ن هه‌یه، سه‌ربه‌خۆكان و تشرینییه‌كان خاوه‌نی زیاتر له 50 كورسیی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ن.