به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاته هه‌ڵبژاردن و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یشیان ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، موحسین مه‌نده‌لاوییان بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژارد.
موحسین مه‌نده‌لاوی له‌سه‌ر بازنه‌ی پێنجی به‌غدا، كورسیی په‌رله‌مانتاری وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ست هێنابوو، له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆنگره‌ی نیشتمانی گشتیی كورده فه‌یلییه‌كان پشتیوانی‌یان لێ كرد.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌كی تردا له كۆی 235 په‌رله‌مانتار، ته‌نیا 13 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا، 222 په‌رله‌مانتار ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه په‌سند نه‌كرا.