سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی بۆ هێرشه‌كانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گا و شوێنی نیشته‌جێبوونی سڤیل و ده‌زگاكانی میدیای حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له هه‌رێمی كوردستان، داوای له ده‌زگاكانی میدیا كرد پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان بخه‌نه پێشی ئه‌ركی ده‌ستخستنی زانیاری.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، له رووماڵی میدیایی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی میدیایی كوردستان، سه‌لامه‌تی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسان پێشێل كرا و به‌م شێوه‌یه‌ش په‌یامنێران و وێنه‌گرانی كه‌ناڵه‌كانی میدیا، كه‌وتنه به‌ر مه‌ترسی و سه‌لامه‌تی كاری رۆژنامه‌نووسییان.
سه‌ندیكاكه به پێویستی ده‌زانێ به‌بیر هه‌موو ده‌زگاكانی میدیایی بهێنێته‌وه كه به‌رپرسیارێتی پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان، له هه‌موو هه‌واڵه‌كان گرنگتره و داوای كرد به ئیتیك و سه‌لامه‌تی پیشه‌ییه‌وه پابه‌ند بن.
داوای له‌ده‌زگاكانی ته‌ناهی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، سنووری ناوچه‌ی رووداوه‌كان ده‌ستنیشان بكه
هه‌روه‌ها داوای له‌ده‌زگاكانی ته‌ناهی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، سنووری ناوچه‌ی رووداوه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن تا په‌یامنێرانی ده‌زگاكانی میدیا پێوه‌ی پابه‌ند بن و به پرۆفیشناڵی كاری رۆژنامه‌نووسیی خۆیان بكه‌ن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا پێی باشه رێگری له‌وه بكرێت كه زوومی كامێرا‌كان، په‌خشی شوێن و پێگه‌ی رووداوه‌كان بكه‌ن كه خزمه‌ت به ئاسایشی نیشتمانی ناكات، چونكه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونه‌وه، رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ونه به‌رمه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی گیان له‌ده‌ستدان، ئه‌مه له كاتێكدا سه‌لامه‌تی پیشه‌یی و پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان، ئه‌ركی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و به‌رپرسی ده‌زگاكانی میدیایه و پرسێكی نێوده‌وڵه‌تیشه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بن.
پێویسته بگوترێ به‌هۆی رووماڵی بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆیه و نزیك پردێ، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس بریندار بوون.