سكرتاریه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌باره‌ی بۆردمانه‌كانی ئه‌مڕۆی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، سه‌عات 10:15ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئهیلوول، له رێی 11 فڕۆكه‌ی خۆته‌قێنه‌ر، ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه كرایه ئامانجی هێرشی سوپای پاسداران.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه له ئاكامی ئه‌م بۆردمانانه‌دا سه‌ره‌ڕای زیانی ماڵی، دوو پێشمه‌رگه بریندارن كه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كراون.
دوو پێشمه‌رگه بریندارن كه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كراون.
پێشتر به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زهحمهتكهشانی كوردستانی ئێران، بۆ "وشه" گوتبووی، ئه‌وان هیچ بریندارێكیان نییه، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان كه باڵێكی تری كۆمه‌ڵه‌یه، ژماره‌یه‌ك برینداریان هه‌یه و زیانی زۆری مادییان به‌ركه‌وتووه.
سه‌عات 10:30 پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌م 28ی ئهیلوول، به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌ك، بنكه و باره‌گاكان و كه‌مپی په‌نابه‌ران و بنه‌ماڵه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه، كه‌مپ و باره‌گاكانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگهڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له زڕگوێزی سلێمانی، بنكه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان له شێراوه‌ی نزیك پردێ، كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حه‌وت كه‌س شه‌هید بوون و 24 كه‌س بریندار بوون، ئاماری نافه‌رمی باس له شه‌هیدبوونی هه‌شت كه‌س و برینداربوونی ژماره‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ جاری تر هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه و دواین هێرش له سه‌عات 2:30 ئه‌نجام دراوه. هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپا، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسیش له كاتی رووماڵكردنی بریندار بوون.