سكرتارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی به‌رگریی ئێران، هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێرشی دڕندانه‌ی فاشیزمی ئاینیی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران بۆ سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانی كوردستانی ئێران، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقی به توندی سه‌ركۆنه كردووه و له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌كان و خه‌ڵكی سڤیلیش، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی هاوسه‌نگه‌رانیان و حزبه‌كانی كوردستان و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌كان كرد.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ده‌سه‌ڵاتی دژه مرۆیی ئاخوندی كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی دلێری كوردستانی ئێران، كه هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران، به دروشمی "مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی"، زه‌نگی مه‌رگی ئه‌م ڕژیمه‌یان لێ داوه، په‌نای بۆ ئه‌و كرده جینایه‌تكارانه‌یه بردووه''.
زه‌نگی مه‌رگی ئه‌م ڕژیمه‌یان لێ داوه، په‌نای بۆ ئه‌و كرده جینایه‌تكارانه‌یه بردووه''.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی به‌رگریی ئێران داوا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌په‌له هه‌نگاو بنێن بۆ ناچاركردنی رژێمی ئێران بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه كه پێشێلكارییه‌كی روونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
پێویستە بگوترێ ئەنجوومەنەکە تاکە رێکخراوی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە کە دانی بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد داناوە و پێی وایە دەبێت کوردستانی ئێران دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی و خۆبەرێوەبەری هەبێت.
سه‌عات 10:30 پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌م 28ی ئهیلوول، به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی بالیستیكی، بنكه و باره‌گاكان و كه‌مپی په‌نابه‌ران و بنه‌ماڵه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه، كه‌مپ و باره‌گاكانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له زڕگوێزی سلێمانی، بنكه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان له شێراوه‌ی نزیك پردێ، كرانه ئامانج. هه‌ر ئه‌و رۆژه سێ جاری تر هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه و هێرشه‌كان تا ئێواره به‌رده‌وام بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دژه تیرۆری كوردستان، له هێرشه‌كاندا زیاتر له 70 مووشه‌كی بالیستی جۆری فاتح و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو، له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه به چوار قۆناغ ئاراسته كراون و شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك باخچه‌ی ساوایان، قوتابخانه، بنكه‌ی ته‌ندروستی، نه‌خۆشخانه، هۆڵی بۆنه و ئاهه‌نگ و ئۆتۆمبێلی خزمه‌تگوزاری و ماڵی هاووڵاتییانی سڤیل كراونه‌ته ئامانج.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه تا ئێسته 13 كه‌س شه‌هید بوون كه له ناویاندا ئافره‌تی دووگیان هه‌یه، 58 كه‌سی تریش بریندار بوون كه زۆرینه‌یان هاووڵاتیی سڤیلن، له ناویاندا منداڵی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ و قوتابی و مامۆستا و رۆژنامه‌وان هه‌ن، هاوكات فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی تری ئێرانی له سنووری شاری كۆیه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.