سەبارەت بە چارەنووسی جامی وڵاتانی ئاسیای 2023، دۆخێکی سەرلێشێواوی لە ناو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، چاوه‌ڕوانی بڕیاری دواخستنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش بۆ 2024 ده‌كرێت.
بڕیار بوو پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا لە ساڵی 2023 لە چین بەڕێوەبچێت، بەڵام پەتای کۆرۆنا کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئامادەکارییەکانی پاڵەوانیه‌تییەکە له چین دروست کرد، بۆیه چین داوای لێبوردنی كرد له میوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
تا ئێسته فیدراسیۆنی ئاسیا وڵاتی میوانداریی پاڵەوانیه‌تییەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەو پێیەی قەتەڕ، ئیندۆنیزیا، كۆریای باشوور و ئوسترالیا داواكاریان بۆ میوانداریكردن پێشكەش كردووە.
بە پێی زانیاریی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، رۆژانی داهاتوو بڕیاری دواخستنی پاڵەوانیه‌تییەکە بۆ ساڵی 2024 ده‌درێت.
ئاماژە بەوەش ده‌كرێت، دۆسیه‌ی قەتەڕ نزیکترینە لە بردنەوەی میواندارییه‌كه، بە تایبەتی وڵاته‌كه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌كاریدایه و خه‌ریكی میوانداریكردنی مۆندیاله له ئه‌مساڵدا.
ئه‌م بابه‌ته هێشته یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناو پێشنیاره‌كاندایه و خه‌ریكه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێوه‌چوونی جامی ئاسیا له 2024 خشته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان چڕتر ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له 2024 جامی یۆرۆ، ئۆڵمپیادی پاریس و چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی تری كێشوه‌ری له تۆپی پێ دێنه ئه‌نجامدان.