خۆپێشاندان بۆ 12مین شه‌و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران درێژه‌یان پێ درا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت هێزێكی زۆری هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێ له ته‌شه‌نه‌ی خۆپێشاندان بگرێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه . له پارێزگاكانی سنه، یه‌زد و مه‌شهه‌د و لوڕستان گه‌رموگوڕتر له پاڕێزگاكانی تری ئێران خۆپێشاندان كرا.
گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان له شه‌ودا مه‌كۆی كۆبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران و گوتنه‌وه‌ی دروشم له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و ئاگركردنه‌وه‌یه، هێزه‌كانی پۆلیسیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵك سه‌ركوت بكه‌ن.
شه‌وی رابردوو سنه له‌و شارانه بوو كه زۆرترین خۆپێشاندانی تێدا كرا و خه‌ڵك له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كان، خۆپێشاندانیان كرد و تا دره‌نگانێكی شه‌و له شاره‌كه ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترا.
خۆپێشاندان له‌م شاره له كاتێكدا درێژه‌ی هه‌یه كه رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، باسی له گرتنی 675 خۆپێشانده‌ر و چالاكی سڤیل كردووه.
له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و یه‌زدیش خۆپێشاندان گه‌رموگوڕ بوو
بەگوێرەی
دۆیچەوێلە، له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و یه‌زدیش خۆپێشاندان گه‌رموگوڕ بوو و له لوڕستانیش 120 كه‌س له چالاكان گیراون.
له هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی كه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی میدیاكان، خه‌ڵك ده‌بینرێن كه ئاگریان له سه‌ر شه‌قامه‌كان كردووه‌ته‌وه و هێزی پۆلیسیش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت.
شه‌وی رابردوو له تاران خه‌ڵك هه‌ر له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیانه‌وه دروشمیان له دژی حكوومه‌ت دا و داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی و مردنی خامنه‌ییان كرد.
له چه‌ندان شاری ئێران ده‌نگی ته‌قه بیسترا و پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی پۆلیس كوژراون زیاتر ده‌بێت. دواین ئامار باس له كوژرانی نزیكه‌ی 60 كه‌س ده‌كات.
خۆپێشاندان له كاتێكدا درێژه‌یان پێ ده‌درێ كه وه‌زاره‌تی دادی ئێران به درۆ و وه‌رگرتنی ددانپێدانانی زۆره‌ملێ، ویستوویه‌تی پرسی كوژرانی ژینا ئه‌مینی و خۆپێشاندانه‌كان به لاڕێدا ببات. به‌ڵام گرووپی هاككه‌ری "ئیمام عه‌لی" كه گرووپێكی چالاكه، به به‌ڵگه‌نامه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر سه‌لماندی ژینا به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی پۆلیس زیان به سه‌ری كه‌وتووه و دواتر گیانی له ده‌ست داوه.
جگه له‌مه دوێنێ سوپای پاسداران به مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرده سه‌ر باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆیه و سلێمانی و نزیك پردێ، گه‌ڕه‌ك و شوێنی نیشته‌جێبوون و قوتابخانه‌ی كه‌مپه‌كانی كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م 15 كه‌س شه‌هید بوون و ده‌یانی تر بریندار بوون.
شه‌وی رابردوو له ناوخۆی ئێران ئینته‌رنێت له زۆربه‌ی شاره‌كان خاو كرابوونه‌وه و ته‌نانه‌ت له زۆربه‌یان پچڕا، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو له‌وه‌ی ده‌نگ و وێنه‌كان به ئاسانی نه‌گه‌نه میدیاكانی دنیا.
له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.