كونسوڵگەی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر هۆشداری دەدات

:: AM:10:48:29/09/2022 ‌
كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات و رای دەگەیەنێت، حكوومەتی ئەمەریكا ناتوانێ هیچ دڵنیاییەك بدات كە ئەم هێرشانە كۆتاییان هاتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی ئەیلوول، لە هۆشدارییەكەی كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستاندا هاتووە، كونسوڵگەی گشتیی هەولێر بەردەوامە لە وەرگرتنی ڕاپۆرتی میدیای باوەڕپێكراو، لەبارەی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و ڕۆكێتی بەردەوام لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە دژی گەلی كورد لە تەواوی هەرێمی كوردستان. حكوومەتی ئەمەریكا ناتوانێ هیچ دڵنیاییەك بدات كە ئەم هێرشانە كۆتاییان هاتووە.

باس لەوەش كراوە، ڕاوێژكاری گەشتی دەوڵەت بۆ عێراق لە ئاستی چوار دەمێنێتەوە، بۆیە گەشت مەكە بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەكداری، ناسەقامگیری مەدەنی، توانای سنوورداری عێراق بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمەریكا. 

لە هۆشدارییەكەدا هاتووە، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە ناوچە بەئامانجكراوەكان دوور بكەونەوە لە پردێی نزیك كەركووك، كۆیە و زڕگوێز، هەروەها خۆتان لە
توانای سنوورداری عێراق بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمەریكا.
ناوچە سنوورییە دابڕێنراوەكان بپارێزن.

لە بەشێكی هۆشدارییەكە روون كراوەتەوە، هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە عێراق و كوردستان چاودێری میدیا ناوخۆییەكان بكەن بۆ نوێكارییەكان.

ئەو هۆشدارییە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە 73 مووشەك و دەیان درۆن هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەك كە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتیان لێیە، شەوی رابردووش ئەمەریكا رای گەیاند، درۆنێكی ئێرانیان بەرداوەتەوە كە ئاراستەی بەرەو هەولێر بوو.




وشە - رامیار جەواد