دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندان له ئێران به‌هۆی كوشتنی ژینا ئه‌مینی رۆژ به‌ڕۆژ فراوانتر ده‌بێت كه ژنان پێشڕه‌ویی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ له پایه‌ته‌ختی ئه‌فغانستانیش ژنانی ئه‌فغان بۆ پاڵپشتی له ژنانی ئێران، خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه برد كه به ته‌قه‌كردنی تاڵیبان بڵاوه‌یان پێ كرا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری كه زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێسته ده‌یان كه‌س به‌ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كانی وڵاته‌كه كوژراون و سه‌دانی تریش بریندار بوون، تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه كه به‌هۆی كوشتنی ژینا ئه‌مینی به ده‌ستی پۆلیسی ئاداب له تاران له 13ی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێ كرد. ئه‌مڕۆ ژنانی ئه‌فغانیش بۆ پاڵپشتیی ژنانی ئێران، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه برد.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه ده‌یان ژنی ئه‌فغان له شاری كابول، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی "ژن- ژیان- ئازادی"یان به‌رز كردبووه‌وه، به‌ڵام له دوای 15 خولهك رووبه‌ڕووی ته‌قه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بوونه‌وه، بۆیه بڵاوه‌یان پێ كرا.
ژنانی چالاكی مه‌ده‌نی له ئه‌فغانستان و له ناوجه‌رگه‌ی پایهتهختهكهیدا، روویان له باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌و وڵاته كرد و له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كه، دروشمه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قه‌كردنی تاڵیبان، كۆتا به خۆپێشاندانه‌كه‌یان هێنرا.
له‌وه‌ته‌ی خۆپێشاندان له ئێران ده‌ستی پێ كردووه، ده‌یان كه‌سایه‌تی له‌ناو ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشوانی ناوداری ئێرانی و جیهانی، ده‌نگی خۆیان دایه پاڵ ده‌نگی خۆپێشانده‌رانی ئێران و داوای ئازادی و رووخانی رژێمه‌كه ده‌كه‌ن.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.