سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئارامییه‌ی كه شه‌وی ڕابردوو له دوای ڕۆژێكی پڕ له گرژی پایته‌ختی عێراقی گرته‌وه، ئه‌مڕۆ پۆلیس ڕای گه‌یاند، چوار مووشه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه ئاراسته كراون، دواتر له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز تێكشكێنراون.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی
رۆیته‌رز، دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس رایان گه‌یاندووه، هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه رۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت، نووسینگه‌ی ژماره‌یه‌ك كوتله‌ی چه‌كداری شیعه‌ی دڵسۆزی تاران له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ چوارشه‌م هێرشێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت ئه‌ندامی هێزه ته‌ناهییه‌كان بریندار بوون، كاتێك سێ گوله‌هاوه‌ن له نزیكی باڵوێزخانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌قینه‌وه كه ئاگاداركه‌ره‌وه‌یان لێ ده‌دا، ئه‌مه‌یش پێده‌چێت په‌ره‌سه‌ندنی نوێی ئه‌و ركابه‌رییه سیاسییه بێت كه چه‌ند مانگێكه له‌و وڵاته ڕووی داوه.
له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز تێكشكێنراون
دوێنێ به‌غدا شایه‌دی گرژییه‌كی توند بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران خۆپێشانده‌ر و لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، رژانه گۆڕه‌پانه‌كان، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بانگهێشتكردنی دانیشتنێكی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانه‌وه 133 كه‌س بریندار بوون.
به‌ڵام له دره‌نگانی شه‌ودا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان كه‌م بوونه‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد لیوا ئه‌حمه‌د سه‌لیم فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، له ئێواره‌دا بڕیاری كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرده‌كان و داخستنی ڕێیه‌كان بدات، دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان كرد كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان، خه‌ریكی دیالۆگ بن.
دوێنێ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول، له‌ناو بێده‌نگیی موقته‌دا سه‌در و وه‌زیره‌كه‌ی، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در خۆپێشاندانیان ساز كرد و هه‌وڵیان دا بچنه ناو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له پردی كۆماری دروست بوو، دواتر دۆخه‌كه گه‌یشته قۆناغی بگره و به‌رده له نێوان ئه‌وان و هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه، به‌هۆیه‌وه 130 بریندار له خۆپێشانده‌ران و سێیش له ریزی هێزه ته‌ناهییه‌كان هه‌بوو.
ناكۆكییه‌كه له كۆتایی مانگی ئابی 2022 په‌ره‌ی سه‌ند و پێكدادان و توندوتیژی له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن (ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی) له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ڕووی دا، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 30 كه‌س، ئه‌وه‌ی كه ده‌رگای به‌ڕووی ئه‌گه‌ری دووباره هه‌ڵكشانی مه‌ترسیداردا كرده‌وه، گرژییه‌گانی دوێنێ بوو كه ڕووی دا.