یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵ دەدات یاریزانێکی دیار لە ریزەکانی چێڵسیدا بگوازێتەوە، كه هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
ماڵپەڕی le10sportی فڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه، لویس کامپۆس به‌ڕێوه‌به‌ر و راوێژکاری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، بە نیازە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ نگۆلۆ كانتێی یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی چێڵسی بکات.
گرێبەستی کانتێی فڕه‌نسی لەگەڵ چێڵسی، هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، بۆیە لە مانگی یەکی داهاتوودا مافی دانوستان و واژووکردنی گرێبه‌ستی لەگەڵ هەر تیپێکدا هەیە، كه خۆی بیه‌وێت.
ماڵپەڕە فڕەنسییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تۆد بۆیلی، خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی پێی باشە پڕۆژەکەی لە یانەی بلوز به هێنانی یاریزانی لاو، بنیات بنێته‌وه.
کانتێ تەمەنی 31 ساڵە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، ئەو یاریزانە پێی باشە بۆ ماوەی 3 یان 4 وەرز گرێبەستێکی نوێ بەدەست بهێنێت، کە تا ئێسته کارگێڕیی چێڵسی رەتی کردووەتەوە بۆ ماوه‌یه‌كی له‌م جۆره گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، بۆیه پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌م وه‌رزه دواوه‌رزی یاریزانه‌كه بێت له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه.