قسه‌وباسێكی زۆر له‌باره‌ی جۆری گرتنی ژینا ئه‌مینی و ئازاردانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابی ئێرانه‌وه ده‌كرێت، كه به‌هۆی كوشتنی ئه‌و خاتوونه‌وه له 13ی ئه‌ممانگه‌وه خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری به پێشڕه‌ویی ژنان، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون و سه‌تانی تریش بریندار بوون به‌ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێران. له‌م هه‌واڵه‌دا دوو سه‌رچاوه‌ی نزیك له ماڵباتی ژینا، باس له گرتن و كوشتن و بۆچوونی تایبه‌تی ژینا ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوو سه‌رچاوه كه له ماڵباتی ژینا ئه‌مینییه‌وه نزیكن و نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێسته دایكی ژینا بڕوا ناكات كچه‌كه‌ی له ژیاندا نه‌مابێت، بۆیه به‌رده‌وام داوای ده‌كات و ده‌ڵێ "پێم بڵێن كچه‌كه‌م له كوێیه؟".
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه، له ماڵی ژینادا پرسه دانه‌نراوه و دایكی تا ئێسته‌یش باوه‌ڕ ناكات كچه‌كه‌ی كوژرابێت، به‌رده‌وام دده‌ڵێ "بۆچی بۆچی، كچه‌كه‌م سه‌رپۆشی له‌سه‌ر بوو و پاڵتۆیه‌كی درێژی ره‌شی پۆشیبوو، نازانم بۆچی گرتنیان، كوا ئێسته ئه‌و له كوێیه".
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان گوتووه كه ده‌سه‌ڵاتی ئێران داوای له ماڵباتی ژینا كردووه باس له كوشتنی كچه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و نه‌كوژراوه و له كاتێ لێكۆڵینه‌وه‌دا تووشی ته‌نگژه‌ی دڵ بووه، به‌وهۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دداوه. به‌ڵام ئێسته باوكی ژینا و خێزانه‌كه‌یان ئاماده نین وه‌ڵامی هیچ ته‌له‌فۆن بده‌نه‌وه كه بۆیان ده‌كرێت.
ژینا به سروشتی خۆی هه‌ندێك شه‌رمنۆك بووه، ته‌نانه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆچوونی سیاسیی نه‌بووه
له‌باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تی ژینایشهوه سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه، ژینا به سروشتی خۆی هه‌ندێك شه‌رمنۆك بووه، ته‌نانه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆچوونی سیاسیی نه‌بووه، هیچ كاتێك به‌ره‌نگاری ئه‌و فه‌رمانانه نه‌بووه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵات كردوویه‌تی، ئه‌و ته‌نیا بیری له ژیانی تایبه‌تی خۆی كردووه‌ته‌وه وو ده‌یویست له زانكۆ ده‌ربچێت و دواتر هاوسه‌رگیری بكات و ببێته خاوه‌نی ماڵ و منداڵ.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.