عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان مه‌سروور بارزانی هاوكاریی یانه‌ی دهۆك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له خولی نایابی عێراق بكه‌ن.
پارێزگاری دهۆك ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه "وشه" تێیدا ئاماده بوو، ئاماژه‌ی به‌وه دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، كه خۆی وه‌رزشوانه و حه‌زی له وه‌رزشه، هاوكاریی یانه‌ی دهۆك ده‌كات و قه‌رزه‌كانیان بۆ ده‌داته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یانه به‌شداریی خولی نایابی عێراق بكات.
گوتیشی: "داوا له هه‌موو یانه‌كان ده‌كه‌م خۆیان تووشی قه‌رزاری نه‌كه‌ن و به پێی به‌ڕه‌ی خۆیان پێ رابكێشن".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، قه‌رزه‌كانی یانه‌ی دهۆك هی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌رن.