به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی ئه‌یلوول، سه‌عات پێنجی ئێواره به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه ده‌چێت.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین دێرینترین زانكۆیه له باشووری كوردستاندا كه ئێسته كامپی زانكۆكه له شاری هه‌ولێری پایته‌خته، ئه‌م زانكۆیه یه‌كه‌م جار له شاری سلێمانی دروست كرا له ساڵی 1968، به‌ڵام گواسترایه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر له ساڵی 1981.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌ندامه له كۆمه‌ڵه‌ی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. تا 2005 كۆلێژه پزیشكییه‌كانی هه‌ولێر له‌و زانكۆیه بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه زانكۆی پزیشكی هه‌ولێری لێ جیا بووه‌وه. جۆری خوێندن له زانكۆكه خۆڕاییه به‌وه‌ی زانكۆیه‌كی حكوومییه.