به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، داوای له سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كردووه تا ئه‌و كاته‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی یه‌كه‌كانیان بۆ ده‌كرێت، بۆیان نییه ده‌ست به فرۆشتنی یه‌كه‌كان بكه‌ن، له كاتێكدا پڕۆژه هه‌بووه هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌ستی كردووه به فرۆشتنی یه‌كه‌كان و نیوه‌ی یه‌كه‌كانی فرۆشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، فرۆشتنی یه‌كه‌كان پێش گرێبه‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی وه‌به‌رهێنان، پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره چواری ساڵی 2006ی وه‌به‌رهێنانه.
هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتییان كردووه كڕین له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه ناكرێ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنیان ده‌ست به فرۆشتن ده‌كه‌ن.
پێش گرێبه‌ستی فرۆشتن، كڕین و فرۆشتن به پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون نه‌كرێت
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیارێكی باشه پێش گرێبه‌ستی فرۆشتن، كڕین و فرۆشتن به پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون نه‌كرێت، له رابردوودا هه‌رچی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون دروست كراوه، پێش ئه‌وه‌ی گریبه‌ست بكرێت بۆ فرۆشتنی یه‌كه‌كانیان، ده‌ست به فرۆشتن كراوه.
ئه‌و گوتی، پڕۆژه هه‌بووه هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌ستی كردووه به فرۆشتنی یه‌كه‌كان و نیوه‌ی یه‌كه‌كانی فرۆشتووه، ئه‌مه رێكخستنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانه له بواری نیشته‌جێبوون، به‌ڵام پێویسته ئه‌و پڕۆژه و كۆمپانیایانه‌ی كه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌به‌رهێنان نابن و پابه‌ندی یاساكه نابن، له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانه‌وه سزایان بۆ دیاری بكرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه به پێویستی ده‌زانێ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون، هه‌موو رێكاره‌كان و بابه‌ته یاساییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له مۆڵه‌ت و گرێبه‌ست ته‌واو بكه‌ن، ئه‌وكات ده‌ست به فرۆشتنی یه‌كه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌كان یاسایی بن و كه‌موكورتی و گرفتیان نه‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی