راپۆرتێكی رۆژنامەوانی له ئیسپانیا بڵاوی كرده‌وه، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا داوا لە كارگێڕیی یانەكە دەكات بە خێرایی گرێبەستێكی بۆ یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
چاڤی سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر مارتن زوبیمێندیی یاریزانی ریال سۆسیداد، بەرپرسانی سۆسیدادیش هەنگاو دەنێ بۆ ئەوەی یاریزانەکە رازیی بکەن گرێبەستەکەی تا هاوینی 2027 درێژ بکاتەوە.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی "ئیسپۆرت 3"ی ئیسپانی، چاڤی داوای لە كارگێڕیی بارسێلۆنا كردووه، بە خێرایی گرێبەستەکە یەکلایی بکه‌نه‌وه، لە ترسی ئەوەی ئەگەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال سۆسیداد درێژ بکاتەوە، نرخی گواستنه‌وه‌ی گرانتر ده‌بێت .
كارگێڕیی ریال سۆسیداد، هەوڵ دەدات گرێبەستی ئەو یاریزانە درێژبکاتەوە و بیخاتە ئاستی یەکەمی مووچەی تیپەکه‌وە، بەهای بڕگەی سزای گرێبەستەکەی بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە.
چاڤی هێرناندێز پێی وایه، مارتن زوبیمێندی باشترین جێگرەوەی سێرجیۆ بۆسکێتسه لە هێڵی ناوەڕاستدا، بۆسكێتس هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، هێشته‌ش خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، ئایا لە ریزەکانی بارسا بمێنێتەوە یان لە خولی ئەمریکادا بەرەو ئینتەر مه‌یامی بڕوات.
مارتن زوبیمێندی له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات و ته‌مه‌نی 23 ساڵه، له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی ئیسپانیا یاریی ده‌كات.