په‌رله‌مانی لبنان شكست دێنێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئیفلیجی سیاسی و قه‌یرانێكی ئابووریی خنكێنه‌ر له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
لبنان به‌ده‌ست قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی ئه‌یه‌لوول، په‌رله‌مانی لبنان شكستی هێنا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی میشێل عه‌ون سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌و وڵاته، كه له 31ی تشرینی یه‌كه‌مدا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی دێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه قه‌یرانی ئابووریی خنكێنه‌ر له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وامه.
جگه له‌مانه‌یش ئیفلیجی سیاسی باڵاده‌ستی داوده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، ڕێگری ده‌كات له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی سنوورداركردنی تێكچوون و باشتركردنی ئاستی ژیانی دانیشتووانی لبنان كه زیاتر 80%یان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
له ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێی زنجیره قه‌یرانه سیاسییه‌كان كه دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی لبنان ئێسته ئه‌زموونی ده‌كه‌ن، په‌رله‌مان نه‌یتوانی سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت، له دانیشتنێكدا كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه چوو بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی میشێل عه‌ون سه‌رۆكی ئێسته.
نه‌بیه بێری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لبنان رای گه‌یاند، كاتێك كۆده‌نگی له‌سه‌ر كاندیدێك هه‌بێت، داوای دانیشتنی نوێ ده‌كات.
له ژماردنی كارته‌كانی ده‌نگدان ده‌ركه‌وت كه 63 كارتی سپی بوون، هاوكات سیاسه‌تمه‌داری مه‌سیحی میشێل موئاواد له كۆی 122 نوێنه‌ر كه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، پاڵپشتی 36 كه‌سی وه‌رگرتووه.
پێده‌چێت نه‌بوونی كۆده‌نگی له‌سه‌ر كاندیدێك به‌و مانایه بێت كه پۆستی سه‌رۆك
كۆمار به به‌تاڵی بمێنێته‌وه، كاتێك ماوه‌ی عه‌ون له سه‌رۆكایه‌تی كۆتایی دێت، له كاتێكدا لبنان به‌ده‌ست قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
پێشتریش له دوای شه‌ڕی ناوخۆی 1975-1990ه‌وه، چه‌ندان جار پۆستی سه‌رۆك كۆمار به چۆڵی مایه‌وه. پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه ئه‌م پۆسته تایبه‌ته به كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌سیحی مارۆنی له سیستمی ددانپێدانانی لبناندا، وه‌ك چۆن سوننه‌كان ده‌بێت ته‌نیا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لبنان وه‌ربگرن.
له چاوه‌ڕوانی بۆشایی سه‌رۆكایه‌تیدا، سیاسه‌تمه‌داران هه‌وڵه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی سوننه مه‌زه‌و كه ئێسته سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تێكی چاودێره، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بگوازرێته‌وه بۆی تا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆكێك ده‌كرێت.