ململانێی نێوان نه‌یمار و ئێمباپێ به روونی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان دیاره.
لویس کامپۆس راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌ری وەرزشیی یانەی پاریس سانجێرمان، لە لێدوانەکانیدا ئاماژه‌ی به بوونی كێشه له نێوان ئێمباپێ و نه‌یمار كرد له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یدا.
كامپۆس له لێدوانه‌كانیدا بۆ کەناڵی فڕەنسی RMC Sport گوتی: "له رابردوودا هه‌ڵه‌مان كرد به گرێبەستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانان له هه‌مان پێگه و شوێنی یاریكردندا، منیش له كاره‌كانی ماوه‌ی گواستنه‌وه بۆ تیپه‌كه‌م رازی نیم، چونكه هه‌ندێك ناوه‌ندی تیپه‌كه پێویستیان به به‌هێزكردنه‌وه هه‌یه، له كاتێكدا له ناوه‌ندی تری یاریكردندا یاریزانمان زۆره".
له لایه‌كی تر رۆژنامەی "L'Equipe"ی فڕه‌نسی ئاماژەی بەوەداوە لویس کامپۆس گرێبەستكردن لەگەڵ نه‌یمار و ئێمباپێ بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ له هاوینی 2017 بە بیرۆکەیەکی خراپ ده‌زانێت، چونكه هه‌ردوو یاریزان پێیان باشە لە لای چەپدا یاریی بکەن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، لێدوانەکانی ئەم دواییەی کامپۆس رووبەڕووبوونەوەی ئێمباپێ و نەیمار لە ناو یاریگه‌دا پشتڕاست دەکاتەوە، هەروەها ئاماژە بە کێشەیه‌كی تر دەکات سەبارەت بە گۆڵپارێزەکان "کیلۆر ناڤاس و جیانلویجی دۆنارووما"، كه دیاره ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ یه‌كدا ته‌با نین.
رۆژنامه فڕه‌نسییه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، سەرەڕای ئەوەی لویس کامپۆس رایگەیاندووە کە ئه‌م هاوینه ئاماده نه‌بوون ده‌ستبه‌رداری نەیمار ببن، بەڵام کارگێڕیی پاریس سانجێرمان دەرگه‌ی رۆیشتنی له به‌رده‌م نه‌یماردا كرده‌وه، به تایبه‌تی دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کیلیان ئێمباپێ.
ململانێی نێوان نه‌یمار و ئێمباپێ به روونی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان دیاره، له ماوه‌ی رابردووش‌دا نه‌یمار ئاماده‌نه‌بوو قسه له باره‌ی ئێمباپێ بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه، ئێمباپێ داوای له یانه‌كه‌ی كردووه نه‌یمار دوور بخه‌نه‌وه.