راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك موژده‌ی ئه‌وه‌ی به هانده‌رانی راگه‌یاند، یانه‌كه‌یان به فه‌رمی به‌شداریی وه‌رزی نوێی خولی كوردستان ده‌كات.
دوای ئەوەی مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان یارمەتی یانەی دهۆکی دا و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قه‌رزه‌كانی بۆ کردن، یانەکە بە فەرمی ره‌زامه‌ندیی به‌شداریكردنی له خولی نایابی عێراق به‌ده‌ست هێنا و به‌شداریی ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ئه‌یلول، راگه‌یاندنی فه‌رمیی یانه‌ی دهۆك بڵاوی كرده‌وه، كه شاندێكی كارگێڕیی یانه‌كه‌یان له به‌غدان و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌موو رێككاره یاسایی و كارگێڕییهكانیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی "مۆڵه‌تپێدان - ته‌راخیس" جێبه‌جێ كردووه، بۆیه به فه‌رمی یانه‌كه رێپێدانی به‌شداریكردنی له وه‌رزی 2022-2023ی خولی نایابی عێراق وه‌رگرت.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه گه‌ڕایه‌وه ریزی یانه نایابه‌كانی عێراق، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه‌ی قه‌رزی گرێبه‌سته‌كانی پێشووی یانه‌كه‌ی هه‌بوو، كه به گوته‌ی پارێزگاری دهۆك بۆ وشه، قه‌رزی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوون.
له رۆژانی رابردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان یارمه‌تی یانه‌ی دهۆكی دا و قه‌رزه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی چاره‌بوونی كێشه‌ی یانه‌كه و هه‌روه‌ها دڵخۆشبوونی جه‌ماوه‌ر و وه‌رزشوانانی شاری دهۆك.