حكوومەت بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دا

:: AM:09:19:30/09/2022 ‌
وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی ئارۆاستەی دەروازە سنوورییەكان كردووە، بەپێی نووسراوەكە بڕیاری لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی دەرێژ دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئەیلوول، بەپێی گشاتاندنێكی گومرگی پاڵپشت بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری تێدا هاتووە، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی، بڕیار دراوە بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی تا كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران، كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

باس لەوەش كراوە، بەپێی بڕیارەكەی حكوومەتی هەرێم، لێخۆشبوون لە باجی گومركی بۆ 14 جۆر مادەی خۆراكی لە پاقلەمەنی و دانەوێڵە و شیر و زەیت و ڕۆن و چەند مادەیەكی دیكەی خۆراكی دەركرابوو نوێ‌ دەكرێتەوە.

پێشتر حكوومەت لێخۆشبوونی بۆ نزیكەی 70 مادەی خۆراكی دەركرد بوو بڕیارەكەی حكوومەتی هەرێم بۆ لێخۆشبوون تا ئەمڕۆ 30ی ئەیلوول بەركارە، بەڵام بەپێی ڕەزامەندییەكەی دارایی ئەەو ماوەیە درێژ دەكرێتەوە تا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و دەركردنی بڕیاری نوێ‌ لەوبارەیەوە دەدرێ‌.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان نەبێت، لێخۆشبوونی بۆ دەیان جۆر مادەی خۆراكی لە گومرگەكان دەركرد.



وشە - رامیار جەواد