هێرشبەری فڕەنسی ئۆلیڤیێ جیرۆ، یاریزانی یانەی ئەی سی میلان، به پیرۆزباییكردن له كه‌ریم بنزێما به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی بالۆن دۆر، كۆتایی به كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هاونیشتمانییه‌كه‌ی هێنا.
جیرۆ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئینستاگرام، ڤیدیۆیه‌كی له ستۆری بڵاوکردەوە کە ئەستێرەی ریال مەدرید كه‌ریم بنزێما خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر وه‌رده‌گرێت، كه شه‌وی رابردوو له لایه‌ن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵه‌وه وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2022 پێی به‌خشی.
جیرۆ له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه نووسیویەتی "پیرۆزبایی لە کەریم بنزێما ده‌كه‌م".
پێشتر گرژی له نێوان جیرۆ و بنزێمادا هه‌بوو، ئه‌ویش کاتێک بنزێما گاڵتەی بە جیرۆ كرد له وەڵامی پرسیارێکدا بۆ یەکێک لە فۆڵۆوەرەکانی لە ڤیدیۆیەکدا لە ئینستاگرام، دەربارەی ئەوەی کێ باشترە، ئه‌و یان جیرۆ.
بنزیما لە وەڵامدا گوتبووی: نا‌توانیت ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا 1 لەگەڵ ئۆتۆمبێلی کارتینگ تێکەڵ بکەیت، من هاوڕێیه‌تم له‌گه‌ڵ جیرۆ هه‌یه، بەڵام دەزانم کە من ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا 1م.
ئۆلیڤیێر جیرۆیش لە وەڵامی کەریم بنزێمادا گوتبووی: باشە من وەک ئۆتۆمبێلی کارتینگم، بەڵام من مۆندیالم به‌ده‌ست هێناوه.