خانمە مۆدێلی ئەمریکی، جۆردن ئۆزونا، به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ریم بنزێمای هێرشبه‌ری ریال مه‌درید خه‌ڵاتی بالۆن دۆری برده‌وه، ئاهەنگی گێڕا، به‌مه‌ش ئاشكرا ده‌بێت پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا هه‌یه.
كه‌ریم بێنزیمای تەمەن 34 ساڵ دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر خەڵاتە بەناوبانگەكه‌ی بالۆن دۆری وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان له ساڵی 2022 بەدەست هێنا، به‌م بۆنه‌یه‌وە جۆردن ئۆزونا سێ وێنەی لە رێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە "ئینستاگرام" بڵاوکردووه‌تەوە، کە یەکێکیان شانبەشانی بنزێمایە.
لە وێنەی یەکەمدا دەرکەوتووە، ئۆزونا ده‌ستی بنزێمای گرتووە، دووەمیان وێنه‌ی بالۆن دۆره‌كه‌یه، كه له‌سه‌ریدا وێنه‌ی هه‌ردووكیان ده‌ركه‌وتووه، سێیەمیشیان دەستی ئەو دووانەیه، کە بازنی هاوشێوه‌یان له ده‌سته.
ئەم وێنانە بەبێ گومانێکی زۆر ئەو دەنگۆیانەیان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، کە لە چەند مانگی رابردوودا له باره‌ی پێوه‌ندیی هه‌ردووكیان بڵاو ده‌كرانه‌وه، كه دیاره پێوەندییەکی سۆزداری له نێوانیاندا هه‌یه.
دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە و لێدوانی کورت بۆ میدیاکان و بینەران، ئەستێرەی ریال مەدرید و فڕەنسا بانگهێشتی دایک و کوڕەکەی کرد بۆ ئەوەی ئەم ساتەوەختە مێژووییە لەگەڵیدا بەیەکەوە بەسەر بەرن، هاوکات خۆشەویستەکەی له‌گه‌ڵیدا بە فڕۆکە گەڕایەوە مەدرید.
بنزێما بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا خەڵاتی تۆپی زیڕێنی بەدەست هێنا و بووە نۆیەمین یاریزانی یانەی شاهانە لە ساڵی 2000ـەوە تا ئێسته خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت، هه‌روه‌ها پێنجەمین یاریزانی فڕەنسییه بالۆن دۆر ده‌باته‌وه.