له دیمانه‌یه‌كدا، باوكی ژینا نهێنی و زانیاری نوێ له‌سه‌ر كوشتنی كچه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به بینینی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ده‌كات كه چی له ژینا كراوه. ئه‌و له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له‌و ده‌نگۆیانه‌یش ده‌كات كه گوایه ژینا نه‌خۆش بووه، به‌ڵام ره‌تی ده‌كاته‌وه كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌كی به مردنه‌كه‌یه‌وه هه‌بێت و وه‌ك ئه‌و گوتی، ژینا ته‌نیا له حه‌وت ساڵی یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاوی كراوه و هیچ نه‌خۆشی تری نه‌ماوه.
موسته‌قیل نیوز: به‌ڕێز "ئه‌مینی" له راگه‌یه‌ندراوی پزیشكی دادیدا هاتووه كه "ژینا" لێی نه‌دراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه باسی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كراوه كه له سه‌رده‌می منداڵی بۆی كراوه، پێشتریش تۆ گوتت كه "ژینا" هیچ نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌تی نییه، بۆچی له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه نه‌تگوت كچه‌كه‌ت پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه؟
ئه‌مینی: كچه‌كه‌م له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووكی بۆ كرابوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره نه‌بووه كه بووبێته هۆی مردنی دوای 16 ساڵ، ته‌نانه‌ت ئه‌و دكتۆره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یشی بۆ كرد گوتی كه مردنی "ژینا" هیچ پێوه‌ندییه‌كی به نه‌شته‌رگه‌ری 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌رییه‌وه نییه به‌ڵكو پێوه‌ندی به زه‌برێك به‌سه‌رییه‌وه هه‌یه یا شتێكی هاوشێوه، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆ "ژینا"یش كراوه ده‌رهێنانی كیسێك بووه له ژێر چاوی چه‌پی و هیچ پێشینه‌یه‌كی خه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی و نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی نییه، ئه‌و درۆیانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه له‌پێناو به‌لارێدا بردنی دۆسیه‌كه‌یه.
موسته‌قیل نیوز: نه‌شته‌رگه‌ری ژینا 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چی بوو؟ به ته‌واوی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كام به‌شی له جه‌سته‌ی كراوه؟ پزیشكه‌كان له تیڤییه‌كان ده‌ڵێن به‌شێكی سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه؟
ئه‌مینی: كچه‌كه‌م 16 ساڵ پێش ئێسته كیسێكی بچووكی له پشت پێڵووی چاوی چه‌پی هه‌بوو، ئه‌وكات پزیشك پێی گوتم ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریشی بۆ نه‌كه‌ی ئاساییه و كێشه‌ی نییه و زۆر كه‌س هه‌یه ئه‌م كیسه له‌پشت چاوییه‌وه هه‌یه و ده‌توانن بێ نه‌شته‌رگه‌یش بژین، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی دوور ره‌نگه كێشه بۆ بینایی چاوی چه‌پی دروست بێت، ئیتر بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین نه‌شته‌رگه‌ری چاوی كچه‌كه‌ممان كرد، ساڵی دواتر بۆ پشكنین و دڵنیایی سه‌ردانی پزیشكمان كرده‌وه خۆی گوتی، هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه و پێویست ناكا ئیتر بیهێننه‌وه بۆ تاران. هه‌زار باره دووپات له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی كچه‌كه‌م ده‌درێن له‌لایه‌ن میدیای ئێران و پزیشكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات سه‌ت له‌سه‌تی درۆیه، من هه‌ندێك ڤیدیۆی "ژینا"م بینیوه كه سانسۆركراون نیشانی بینه‌ری بدرێت.
موسته‌قیل نیوز: ڤیدیۆكانی سانسۆركراون و تۆ بینووتن چین؟
ئه‌مینی: له نووسینگه‌ی وه‌زاره‌ت گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیان نیشاندام كاتێك "ژینا" له‌هۆشخۆی ده‌چێت، ئه‌فسه‌ری ده‌وریه‌كه كه ژنێكه به زه‌ویدا ده‌كێشێ و به‌دوای خۆیدا رایده‌كێشێ بۆ ژووره‌كه، ئه‌وه‌ی داخی له دڵم دروست كردووه ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت خۆشیان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی كچه‌كه‌مه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كردووه و به زه‌ویه‌كه‌دا رایده‌كێشن، من ئه‌و ڤیدیۆیه‌م به چاوی خۆم بینیوه. بینیم چۆن خوێنێكی زۆر له چاو و گوێ و ملییه‌وه هاتبوو، لای چه‌پی جه‌سته‌ی "ژینا" ره‌شهه‌ڵگه‌ڕاو بوو، پرسیاری من ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌م مردنێكی سروشتی مرد، بۆچی جه‌سته‌ی ره‌شهه‌ڵگه‌راو بوو؟ من چه‌ندان جار ئه‌و پرسیاره‌م كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌داومه‌ته‌وه. پۆلیسه‌كانی "گه‌شتی ئیرشاد" ته‌نانه‌ت خۆیان به‌وه سه‌رقاڵ نه‌كردووه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م كه‌سێك بنێرن بۆ نه‌خۆشخانه، ئه‌مبوڵانسه‌كه‌ی كچه‌كه‌می بردبوو بۆ نه‌خۆشخانه پێی گوتین، كچه‌كه‌مان له‌سه‌ر شه‌قام دۆزیوه‌ته‌وه!، ئه‌گه‌ر براكه‌ی "ژینا" نه‌بوایه به‌و ئاسانییه نه‌مانده‌توانی "ژینا" بدۆزینه‌وه، پزیشكه‌كان پێیان گوتین، ئه‌گه‌ر 10 خووله‌ك زووتر ژیناتان هێنابایه بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌وا ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی زیاتر ده‌بوو، ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ كه كچه‌كه‌م له یه‌كه‌م ساتدا گیانی له ده‌ست دابوو، به‌ڵام سێ رۆژ به درۆ هیوایان پێداین و گوتیان زیندووه.
موسته‌قیل نیوز: هه‌ندێك ده‌ڵێن نه‌خۆشی "ژینا" بۆماوه‌ییه، ئه‌وه راسته؟
ئه‌مینی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ییه، بۆچی من و ژنه‌كه‌م و كوڕه‌كه‌م كێشه‌مان نییه؟ ژینا هیچ نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌تی نه‌بووه به هیچ شێوه‌یه‌ك، ته‌نیا ئه‌و كیسه بچووكه‌ی له پشت پێڵووی چاوییه‌وه هه‌بوو كه نه‌شته‌رگه‌ریمان بۆی كرد و هه‌ر ئه‌وكات كۆتایی به كێشه‌كه هات.
موسته‌قیل نیوز: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك رای پزیشكی دادی قبووڵ ناكه‌ن؟
ئه‌مینی: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه جێگری پشكنه‌ری پزیشكی دادی به‌خوودی خۆمی گوت: هه‌رچیه‌م بوێت ده‌ینووسم، هه‌رچییه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان بێت پێوه‌ندید به‌تۆوه نییه‌ت، ته‌نانه‌ت پێوه‌نددییان به هێزی پۆلیسی سه‌قزه‌وه كردووه به دراوسێكانمیان گوتبوو بڵێن: ژینا له پێش نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سری تاران كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، ئیتر چۆن باوه‌ڕم بێ؟.