دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی ئارارات توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بگرێت و له پێشه‌وه‌ی تیپه‌كان بێت.
ئارارات ئێواره‌ی چوارشه‌م له یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی تری تۆمار كرد، كاتێك به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی زاخۆی برده‌وه.
ئارارات به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری گه‌وره عه‌بدوڵڵا مه‌حموود، له كۆی سێ یاری، 2 بردنه‌وه و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه و ئێسته 7 خاڵی كۆكردووته‌وه.
فۆتۆ: ئه‌رده‌لان هه‌ولێری.