پێنج ئامۆژگاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ستی ته‌نیایی و نائومێدی له‌و كه‌سانه‌ی توانای خستنه‌وه‌ی منداڵیان نییه
ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی منداڵبوونیان هه‌یه، له‌و كاته‌دا تووشی نائومێدییه‌كی زۆر ده‌بن. به‌هۆی به‌رده‌وامی سوڕێكی بێهیوایی و چاوه‌ڕوانی كه هه‌موو مانگێك بۆ كه‌سه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه، بۆ شتێك كه نازانرێ كه‌ی و چی كاتێك ڕوو ده‌دات یان هه‌رگیز ڕوو نادات .
زۆرجار هاوسه‌ره‌كان هه‌ست به حاڵه‌تێكی گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و فشاره كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌شێكی كۆمه‌ڵگه ده‌خرێته سه‌ریان، وه‌ك بینینی ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه ساتی خۆش به‌ڕێ ده‌كه‌ن، یان ئاهه‌نگگێڕانی دووگیانی و دیاریكردنی ڕه‌گه‌زی كۆرپه‌ڵه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له سۆشیال میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه .
جینا تۆرۆسی یاریده‌ده‌ری مامۆستا له سه‌نته‌ری منداڵبوون له زانكۆی كۆڵۆمبیا ده‌ڵێت، یه‌كه‌م هه‌نگاوی گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی، ئه‌وه‌یه كه ژن و پیاوه‌كه بزانن ئه‌مه جۆرێكه له نه‌خۆ، سه‌یركردنی بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه، ده‌توانێ ئه‌و فشاره كه‌م بكاته‌وه كه كێشه بۆ پێوه‌ندییه‌كانیان دروست ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئه‌م حاڵه‌ته بۆ هه‌موو هاوسه‌رێك كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه به‌هه‌مان ئاست نییه، چونكه زۆربه‌ی هۆكاره‌كان و ماوه‌ی نه‌زۆكی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیایه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌زموونێكه بێ ئازار نییه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كه‌وێته ناو ئه‌م بارودۆخه.
چاره‌سه‌ركردنێكی سه‌پێنراو
جۆن سه‌مه‌رس پزیشكی فریاگوزاری ئوسترالی و نووسه‌ری كتێبی ڕێبه‌ری پیاو بۆ نه‌زۆكی، به به‌شداری هاوسه‌ره‌كه‌ی لۆرا پێمان ده‌ڵێت؛ "نه‌زۆكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیاوان دروست ده‌كات چ له ڕووی سۆزداری یان له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هه‌ردوو ژن و پیاوه‌كه‌دا به‌جێ بهێڵێت". هاوسه‌ره‌كان دڵنیا نین له‌وه‌ی چۆن پشتگیریی یه‌كتر بكه‌ن، چونكه له ژێر فشاری هه‌سته‌كانیاندان كه ڕه‌نگه بگاته دروستبوونی حاڵه‌تی ململانێ له نێوانیان، به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی كه له ئه‌نجامی تووشبوون به نه‌زۆكییه‌وه دروست ده‌بێت، یان به‌هۆی به‌كارهێنانی هه‌ندێك چاره‌سه‌ری منداڵبوون كه ڕه‌نگه ببێته هۆی گۆڕانكاری له هۆڕمۆنه‌كان و باری ده‌روونی .."
چونكه ئه‌م ئه‌زموونه ده‌توانێ ئازاربه‌خش بێت و هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ش پێویستیان به هه‌مان پشتیوانی هه‌یه، بۆیه پسپۆڕانی ماڵپه‌ڕی "باوكانه" كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ریان خستووه‌ته ڕوو كه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی قووڵی بێزاری پێوه‌ست به دواكه‌وتنی منداڵبوون.
سه‌رنجت له‌سه‌ر گرنگیدان به‌خۆت بێت
دیبۆرا سیمۆنس، پزیشکی چارەسەریی نه‌زۆكی تێبینی كردووه، زۆر له پیاوانی نه‌زۆك به‌شێوه‌یه‌كی قووڵتر هه‌ست به نه‌زۆكی ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن كه ناتوانن منداڵیان هه‌بێت و ناوی خێزانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه . هه‌رچه‌نده پیاوان زۆرتر تووشی شۆك ده‌بن و هه‌ست به کەم و کورتیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كاتێكدا كه تووشی نه‌زۆكی ده‌بن، ئه‌وه‌نده‌ی بیر له گرنگیپێدان و پشتگیری هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، هێنده بیر ناكه‌نه‌وه له گرنگدان به‌خۆیان .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه پزیشكه‌كان سه‌رنجیان زیاتر له‌سه‌ر ژنه، چونكه له‌وانه‌یه دووگیان بێت یان تووشی له‌بارچوونی منداڵ ببێت، له كاتێكدا زۆرجار پیاوان به‌و شێوه‌یه سه‌یر ده‌كرێن كه ڕۆڵیان ته‌نیا له پشتگیریكردنی خێزانه‌كه‌یان سنوورداره.
مایكل گوارناسیا پسپۆڕی منداڵبوون و هێلكه‌دان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، "پێویسته له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی یه‌كتر بكه‌ن، دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌و پشتگیرییه تاكه‌كه‌سییانه به‌ده‌ست ده‌هێنن كه پێویستیانه".
پێشاندانی سۆز و خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندیی یه‌كتر
پیاوان هه‌موو كات ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌هێزترین بن، لاوازیی هه‌ست و سۆزی خۆیان پێشان ناده‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ڕقیان له هه‌ستكردن به بێده‌سه‌ڵاتییه له به‌رده‌م ئافره‌تاندا، ئه‌مه‌ش وایان لێ ده‌كات بچنه ناو كێشه‌یه‌كه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی داوایان لێ بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه "زۆرجار ئه‌وه‌ی ژن ده‌یه‌وێت ته‌نیا ئه‌وه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی نزیك بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به باشتربوون بكات.
ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت كه خێزانه‌كه‌ی گوێبیستی هه‌ندێك شت بێت، وه‌ك ؛هه‌ست به ئازارت ده‌كه‌م كاتێك ده‌بینم ئازارت هه‌یه، خۆشم ده‌وێیت، دڵنیام باشتر ده‌بیت، من هه‌مووكات له‌گه‌ڵت ده‌مێنمه‌وه، هه‌رگیز جێت ناهیڵم و ئێمه به‌یه‌كه‌وه ئه‌مه تێده‌په‌ڕێنین ."
هاوسۆزی و دووركه‌وتنه‌وه له لۆمه‌كردن یان تۆمه‌تباركردن
گرنگه پیاو حاڵه‌ته‌كه به كه‌سی وه‌رنه‌گرێت و به‌خشنده بێت و هاوسۆزیی خۆی پێشان بدات، له كاتێكدا ژن هه‌سته نه‌رێنییه‌كانی ده‌رده‌بڕێت وه‌ك "تۆ گرنگی پێ ناده‌یت" ، هه‌رچه‌نده پیاوه‌كه گرنگی پێ ده‌دات.
هه‌روه‌ها پێویسته ئافره‌ت خۆی به‌دوور بگرێت له لۆمه‌كردن یان تۆمه‌تباركردن له‌كاتی قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی منداڵبوون، ده‌بێت له بیری بێت كه هاوبه‌شن له ئامانجی دووگیانی و منداڵبووندا، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی.
ڕێ مه‌ده كێشه‌ی منداڵبوون كاتت بكوژێت
جینا تۆرۆسی ده‌ڵێت: "زۆر یارمه‌تیده‌ره كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی منداڵبوون ته‌رخان بكه‌یت"، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی كات بۆ شته‌كانی تر، وه‌ك خواردنی ژه‌مێكی به تام له پارك یان كه‌نار ده‌ریا، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له پرسی كێشه‌ی منداڵبوون بكه‌یت .
له كۆتاییدا كاتێك ته‌رخان بكه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر نه‌زۆكی و هه‌نگاو بنێ بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌توانی ئاگاداری خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت بیت، به ته‌رخانكردنی كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ندروستی و دارایی و پێوه‌ندییه‌كانت، هه‌روه‌ها ئاستی فشاری ده‌روونیت كه‌م بكه‌یته‌وه.