داواكاری گشتی میسر فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتیی سوودانی ده‌ركرد و تۆمه‌تباریكردن به لێدانی توندی دوو هاووڵاتییان كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانیان.
تۆمه‌تباران ئه‌و تاوانه‌یان له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوانیان ئه‌نجامداوه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ره‌تیان كرده‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه به‌هۆی كچێكه‌وه بووبێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داواكاری گشتی له 22ی ئه‌م مانگه‌دا ڕاپۆرتێكی له پۆلیسه‌وه پێگه‌یشتبوو سه‌باره‌ت به مردنی دوو هاووڵاتیی سوودانی له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی چه‌قۆ كه له كاتی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا تووشی بوون، هه‌روه‌ها سێ شایه‌تحاڵ كه هه‌مان ڕه‌گه‌زنامه بوون ڕووداوه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه له شه‌ڕێك له نێوان دوو قوربانییه‌كه و سێ سوودانی تر كه له‌ناو كڵێسایه‌كدا سه‌ریهه‌ڵدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كه سێ كه‌سه‌كه به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر دوو قوربانییه‌كه و گیراون، ئێسته داواكاری گشیی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه شه‌ڕه‌كه به‌هۆی گاڵته‌پێكردن بووه، دوای ئه‌وه رێگری له بكوژه‌كان كراوه بچنه ناو كلێساكه‌وه.