پارەیەكی زۆر دابەش دەكرێ‌

:: AM:11:13:30/10/2022 ‌
بڕیارە لەم هەفتەیە پارەی تەواوی مامۆستایانی وانەبێژی 20 پەروەردە، شایستە داراییەكانی خۆیان وەربگرن، ئەوانەشی لیستیان ئامادە نییە لە هەفتەی داهاتوو وەری دەگرن.

بۆ یەكەمجار زۆرترین شایستە دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بەیەكەوە دابەش دەكرێ‌ بۆ تەواوی پەروەردەكان، بڕیارە سبەی لە سنووری 20 پەروەردە دابەش بكرێ‌.

ئەم هەفتەیە شایستە داراییەكانی مانگی ئەیلوولی 2022ی مامۆستایانی وانەبێژ لە 20 پەروەردە دابەش دەكرێت
ئەمڕۆ یەكشەم 30ـی تشرینی یەكەم، دڵشاد حوسێن نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەر خەتین، بڕیار دەرچووە شایستە داراییەكانی مامۆستایان بۆ ئەم مانگە بەیەكەوە خەرج بكرێ‌.

زیاتر گوتی، ئەم هەفتەیە شایستە داراییەكانی مانگی ئەیلوولی 2022ی مامۆستایانی وانەبێژ لە 20 پەروەردە دابەش دەكرێت لە هەموو شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان.

بە گوتەی ئەو مامۆستایە، ئەو پەروەردانەی ناویان نەهاتووە، وردبینی لیستی وانەبێژییان تەواو نەكراوە و نەكراوە بەچەك، كە تەواو بوو دابەش دەكرێت، ئەوەیش تا هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوو بڕیاری دا بۆ باشتركردنی ژیانی مامۆستایانی وانەبێژ، مووچەیەكی شایستەیان پێ‌ بدات بەپێی ئەو بڕوانامەیەی هەیانە.



وشە - رامیار جەواد