دەوامی فەرمانبەران زیاد كرا

:: AM:11:13:01/11/2022 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق بڕیاری دا، دەوامی فەرمانبەران لە چەند فەرمانگەیەك زیاد بكات، بەشێك لەو فەرمانگانە لە هەرێمی كوردستانیشدا نووسینگەیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم یەكی تشرینی دووەم، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ، دەوامی چەند فەرمانگەیەك زیاد كرا، ئەوەیش بۆ تەواوكردنی كاروباری هاووڵاتییانە.

دەوامیش لە سەعات هەشتی بەیانی بۆ حەوتی ئێوارە دەبێت.
روون كراوەتەوە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق ڕای گەیاندووە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی‌، پاسپۆرت، نشینگە، كارتی نیشتمانی و كارتی نیشتەجێبوون، درێژ كراوەتەوە.

باس لەوەش كراوە، درێژكردنەوەی دەوام بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر و ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانە، دەوامیش لە سەعات هەشتی بەیانی بۆ حەوتی ئێوارە دەبێت.

بەشێك لەو فەرمانگانە ئێستە لە هەرێمی كوردستان نووسینگەیان هەیە و كار دەكەن، روون نییە بڕیارەكە ئەو فەرمانگانە دەگرێتەوە یان دەوامیان وەك خۆی دەبێت و لە سەعات دوو تەواو دەبن.



وشە - رامیار جەواد