مارکۆ ئه‌سێنسیۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، مشتومڕی لە ناو یانه‌ی بارسێلۆنا دروست كردووه.
گرێبەستی مارکۆ ئه‌سێنسیۆ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، بەمەش مافی دانوستان و ئیمزاکردنی لەگەڵ هەر تیپێک بە خۆڕایی هه‌یه.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاماژەی بەوە کردووە، مشتومڕێکی ناوخۆیی لە یانه‌ی بارسێلۆنا هەیە سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئه‌سینسیۆ لە هاوینی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەش کردووه، ئەو تیمه‌ی کە پاڵپشتی گرێبەستكردن لەگەڵ ئەسینسیۆ دەکات، وەک یاریزانێکی نێودەوڵەتی بە کوالیتی نایاب دەیبینن، جگە لەوەی گرێبەستێکی بێبەرانبەرە و لە یانەی ریال مەدریدی رکابەرەوە دێت، بۆیه پێیان وایه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ یانه‌كه.
لە به‌رانبه‌ردا تیمێكی تر لە یانه‌ی بارسا وای دەبینن، بەهێزکردنی هێرشبردن و باڵی چه‌پی تیپه‌كه‌یان لە پێشینەی کارەکانی بارسا نییە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پێشینه‌ی كاره‌كانی بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو، گرێبەستکردنە لەگەڵ یاریزانێکی نوێ بۆ شوێنی بوسکێتس له هێڵی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ن بەرگریکارێكی چه‌پیش بهێنن، هه‌رچه‌نده هاوینی رابردوو تیپه‌كه ژول كۆندێی یاریزانی فڕه‌نسی و ماركۆس ئالۆنزۆی ئیسپانی گواسته‌وه، كه هه‌ردووكیان له باڵی چه‌پ یاریی ده‌كه‌ن.