قاوەخواردنەوەی ژنی دووگیان چۆن كار دەكاتە سەر باڵای منداڵەكەی؟

:: PM:09:34:01/11/2022 ‌

دووگیانی، قۆناغێكی هەستیار و نائاسایی تەمەنی ژنە، تیایدا تەواوی ئەندامانی لەشی دەكەونە حاڵەتی ئامادەسازی بۆ ئەو پرۆسە گەورەیە، بۆیە پێویستە ژن وریا بێت و ئەو شتانە نەخوات كە زیان بە تەندروستی كۆرپەلەكەی دەگەیەنن، توێژینەوەیەكی نوێی بوونی پێوەندی لە نێوان خواردنەوەی قاوە لەلایەن ژنی دووگیان و درێژی باڵای منداڵەكەی سەلماند.

بەپێی ئەو توێژینەوەی پەیمانگەی نیشتمانی تەندروستی منداڵ و پەرەپێدانی مرۆیی لە ئەمەریكا ئەنجامی داوە، دەركەوتووە كە خواردنەوەی بڕێكی كەمی كافایینی رۆژانە لەلایەن ژنی دووگیانەوە، كە دەكاتە دوو كووپ قاوە، دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكەی تا تەمەنی هەشت ساڵی باڵای كورتتر بێت، ئەوە بە بەراورد بەو منداڵانەی دایكەكانیان لەكاتی دووگیانیدا خۆیان لە خواردنی پاراستووە.

توێژینەوەكە دەڵێت، جیاوازی درێژی باڵای منداڵانی دایكەكانیان كاتی خۆی قاوەیان خواردووەتەوە و ئەوانەشی نەیانخواردووەتەوە، دوو سانتیمەتر بووە، بێ بوونی پێوەندی لە نێوان خواردنی كافایین لەكاتی دووگیانیدا و كێشی منداڵەكان. 

توێژەران دەڵێن، هەروەها ژنی دووگیان ئەو كافایینەی لە رێگەی خواردنی شوكولاتە و خواردنەوەی كەم كافایینی بۆ دێت، كاتێك لە یەكەم سێ مانگی دووگیانیدا، كافایینەكە لە ماوەی تەنیا سێ سەعاتدا بۆ پاراكسانتین دەگۆڕێت، بۆیە كافایینەكە و ئەو مادەی تر دەتوانن بە ویڵاشدا تێپەڕ ببن و بگەن بە كۆرپەلەكە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل