فرانک کیسێی یاریزانی بارسێلۆنا دووچاری پێكان بووه و تا کۆتایی ئەمساڵ ناگه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسا بارودۆخی باش نییه و ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نین.
كیسێی كۆتدیڤواری لە یارییەکەی شه‌وی رابردووی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڤیکتۆریا پلزن له چامپیۆنزلیگ، جارێکی تر تووشی پێکان بوو، كه یارییه‌كه به بردنه‌وه‌ی بارسا به 4-2 گۆڵ كۆتایی هات.
کیسێ لە کاتی یارییەکەدا تووشی پێکان بوو، بەهۆی پچڕانی ماسوولکەکانی دواوه‌ی رانی چه‌پی، بەو هۆیەوە نزیکەی مانگ و نیوێک لە یاریگه‌کان دوور ده‌کەوێتەوە.
یاریزانه‌كه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاست، شه‌وی رابردوو لە شوێنی سێرجیۆ بوسکێتس یاریی کرد، رەزامەندیی راهێنەرەکەیشی بەدەست هێنا، بەڵام بە هۆی پێکانەوە ناچار بوو له خوله‌كی 67 بچێته ده‌ره‌وه.
كیسێی یاریزانی پێشووی میلان و ئاتالانتا، بڕیاره ئه‌مڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی رادەی پێکانەکەی دیاریی بکات، بەڵام هەموو پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن لە دوو یاریی داهاتووی بارسا لە لالیگا بەرانبەر ئەلمێریا و ئۆساسۆنا بەشداریی ناکات، كه پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی قەتەڕ به‌ڕێوه ده‌چن، رەنگە لە یاریی دێربیی بەرانبەر ئیسپانیۆل بگەڕێتەوە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکانی لە 31ی کانوونی یه‌كه‌م.
زۆرێک لە ئەستێرەکانی بارسا لەم وەرزەدا تووشی پێکانێکی سەخت بوون، وەک ژول کۆندێ و رۆناڵد ئاراوخۆ و ئەندرێاس کریستینسن.