راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیتالیا، هه‌ڵوێست و بارودۆخی پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ئاشكرا كردووه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له مۆندیال، كه پاش 18 رۆژی تر ده‌ست پێ ده‌كات.
پاولۆ دیبالای یاریزانی یانه‌ی رۆما، لە 10ی ئۆکتۆبەر تووشی پێکان بوو لە ماسولکەکانیدا، دوای ئەوەی گۆڵێکی بەرامبەر لیچی بە لێدانی سزا تۆمار کرد، كه هه‌ر له‌و یارییدا تووشی پێکان بوو، تا ئێسته‌ش نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
ماڵپەڕی "کالچیۆ مێرکاتۆ" رای گەیاندووە دیبالا هیوادارە بە زووترین کات چاک ببێتەوە، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەشداری یارییه‌كانی رۆما بکات، پێش دەستپێکردنی مۆندیال لە قەتەڕ.
ئاماژەی بەوەش کردووه، دیبالا لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگەی پشکنینی MRI پشکنینی زیاتر ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە یان نا، كه تووشی ماسوولكه‌كانی قاچی بووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت چەند خولەکێک لە یارییەکەی تۆرینۆدا یاریی بکات، کە پێش دەستپێکردنی مۆندیال ده‌كرێت، بۆ ئەوەی بە دۆخێکی باشترەوە بچێتە مۆندیالەوە.
كالچیۆ مێركاتۆ نووسیویه‌تی، هیواکان باش دەردەکەون بۆ ئەوەی دیبالا لە کاتی گونجاو‌دا بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپی وڵاتەکەی بەشداریی مۆندیال بکات.
بڕیاره له 20ی ئه‌م مانگه مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ڕ ده‌ست پێ بكات و تا 18ی مانگی داهاتوو ده‌خایه‌نێت.