ژنێك فیشه‌كێكی كڵاشیكۆف به‌سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌نێت و ده‌یكوژێت، پۆلیسیش رای گه‌یاندووه هۆكاره‌ی ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی سووری كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێ تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پۆلیس رای گه‌یاندووه، ژنێك له نه‌جه‌ف هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه زانیارییه‌كانی به "شه‌فه‌ق نیوز"ی داوه و گوتوویه‌تی، ژنه‌كه كۆتایی به ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی هێناوه كه به‌فیشه‌كی كڵاشیكۆف له سه‌ری داوه.
له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنی پیاوه‌كه ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه، پیاوه‌كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی سووری كردووه.
هاوكات دوێنێ له شاری هه‌ولێر، ژنێك به چه‌كوش هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه، دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی له گه‌رماو(حه‌مام)دا سووتاندووه، دواتر خه‌ڵی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی سووتاندووه، به‌ڵام پۆلیسی هه‌ولێری رای گه‌یاند كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه
كوژراوه.