پلاك یه‌كێكه له گرنگترین پارچه‌كانی بزوێنه‌ر كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر هێز و توانای ئۆتۆمبێل، ئه‌ركی سه‌ره‌كی پلاكیش بریتییه له پڕیشك و ئاگر خستنه‌سه‌ر پستۆنه‌كان، تا تێكه‌ڵه‌ی هه‌وا و به‌نزینی هاتوو گڕ بگرێ و سه‌رئه‌نجام گۆڕینی وزه‌ی گه‌رمی بۆ جووڵه ڕوو بدات له‌ناو بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلدا.
ئاراس ئەحمەد شارەزای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' گوتی، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كان كه رووبه‌ڕووی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه، ''سووتان و خراپبوونی پلاك''ـه كه ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی كوالێتی به‌نزین ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و به‌نزینه خراپه‌یش نیشانه‌ی لاوازیی پلاكهكهیه.
ئەمانەیش چه‌ند نیشانه‌یه‌كن كه هۆكارن بۆ خراپبوونی پلاكی ئۆتۆمبێلەکەت:
یه‌كه‌م: دره‌نگ هه‌ڵبوونی بزوێنه‌ر یان ئیش نه‌كردن به ته‌واوه‌تی.
دووه‌م: له‌رزین و تاك ئیشكردنی بزوێنه‌ر به‌تایبه‌ت له‌كاتی وه‌ستان.
سێیه‌م: متبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی ئۆتۆمبێل.
چواره‌م: ئاگردزین و فڕێدانی ئاگر له ساڵۆنسا.
پێنجه‌م: ناجێگیری ئۆتۆمبێل له حاڵه‌تی سلۆریدا واته ''رۆیشتن له خێراییدا''.
شه‌شه‌م: زیاد خه‌رجكردنی سووته‌مه‌نی.
حه‌وته‌م: هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر له‌سه‌ر داشبۆرد.
ئەی کەی پێویستە پلاکی ئۆتۆمبێل بگۆڕدرێت؟ لە وەڵامدا گوتی، به‌پێی جۆری ماركه‌ی پلاكه‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها به‌پێی جۆری كوالێتی به‌نزین ده‌گۆڕێت، ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سووته‌مه‌نیمان بێ كوالێته، به‌تایبه‌ت ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌فرۆشرێ، زۆر رووبه‌ڕووی سووتانی پلاك ده‌بینه‌وه، بۆیه هه‌ر له‌به‌ر بێ كوالێتی به‌نزین، وا باشتره شه‌ش مانگ جارێك پشكنینی پلاكه‌كان بكه‌ین دڵنیا بینه‌وه لێی و ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌بوو، بیگۆڕن ئه‌گه‌ر نا پێویست ناكات.