فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئاسمانی تانزانیا كه‌وته ناو ده‌ریاچه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به هانای سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه چوون، تا ئه‌م ساته 15 كه‌سیان رزگار كردووه.
فڕۆكه‌كه ویستوویه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی بوكوبا بنیشێتەوە، به‌ڵام به‌ر له نیشتن تووشی كێشه بووه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، فڕۆكه‌كه 43 سه‌رنشینی پێ بووه كه دوو كه‌س له‌وانه فڕۆكه‌وان و دووی تریان كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری فڕۆكه بوون، هێشتا به وردی دیار نییه چه‌ند كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
فڕۆكه‌خانه‌ی دارولسه‌لام پایته‌ختی پێشووی وڵاته‌كه فڕیوه و ویستوویه‌تی له بوكوبا بنیشێت.
تانزانیا كه‌وتووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی دارولسه‌لام پایته‌ختی پێشووی وڵاته‌كه فڕیوه و ویستوویه‌تی له بوكوبا بنیشێتەوە.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زریان و بارانی به‌لێزمه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بۆ ناو ده‌ریاچه‌ی ڤیكتۆریا.
ڤیكتۆریا به گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ئه‌فریقا هه‌ژمار ده‌كرێت و فڕۆكه‌خانه‌ی بوكوبا كه‌وتووه‌ته كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه.