یانه‌ی بارسێلۆنا له گه‌ڕی 13ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به سفر، له یانه‌ی ئه‌لمێریای برده‌و، ماڵئاوایی لە بەرگریکارێکی کرد .
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كدا بارسێلۆنا له خوله‌كی 49 له ڕێی عوسمان دێمبلییه‌وه سه‌ركه‌وت، پێش ئه‌وه‌ی فرێنكی دی یۆنگ هاوكاره‌كه‌ی گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات له خوله‌كی 62دا.
ئه‌م یارییه دوا یاری بوو بۆ جێرارد
پیكێی به‌رگریكار له كۆتادا وازهێنانی خۆی له تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداریی كرد، پێش ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 84دا وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش له‌ناو چه‌پڵه‌یه‌كی گه‌رمی هانده‌رانی بارسێلۆنا .
بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی یه‌كه‌مدا کۆی خاڵه‌كانی بۆ 34 خاڵ به‌رز كرده‌وه و دوو خاڵ له دوای ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌یه كه له پله‌ی دووه‌مدایه یارییەکی کەمتر ئەنجامداوە ، سبه‌ی دووشه‌م سه‌ردانی ڕایۆ ڤالیكانۆ ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌لمێریا به ١٣ خاڵ له پله‌ی پانزه‌یه‌مدا جێگیربووە .