حکوومەتی ئێران هەڕەشە لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی خۆی دەکات

:: PM:12:35:07/11/2022 ‌
حکوومتی ئێران هەڕەشەی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ''کەنارئاوی'' کرد بەهۆی ئەوەی کە لە دوبەی بە نیشانەی دەربڕینی هاوخەمی قوربانییانی خۆپێشاندانەکان دوای بوونیان بە پاڵەوان، دڵخۆشییان دەرنەبڕیوە. 

شەوی رابردوو یاری کۆتایی جامی تۆپی پێی کەنارئاوی نێوان کیشوەرەکان بەڕێوەچوو و دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران بەسەر بەڕازیل و بەرزکردنەوەی جامی پاڵەوانێتییەکە، یاریزانان دڵخۆشییان دەرنەبڕی.

ئەم هەنگاوەی یاریزانانی تۆپی پێی ئێران بە نیشانەی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی ئێران و دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانییان لێک درایەوە و بۆیەش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران هەڕەشەی لێپێچینەوەی لێ کردوون.

جێی باسە لە کاتی گوتنەوەی سروودی نیشتمانی ئێران، یاریزانەکان لە گوتنەوەی سروودەکە خۆیان پاراست و تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران کە راستەوخۆ سەرکەوتنەکەی بڵاو دەکردەوە لە نیوەی سروودەکە وێنەکانی بڕی و کۆتایی بە پەخشەکە هێنا.

بە هەنگاوێکی جوامێرانەی هەژمار کرد.


لە ماوەی  52 رۆژی خۆپێشاندانەکانی ئێران سەرووی 300 کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێمی ئێران کوژراون و رۆژانە بە ژمارەی قوربانییان زیاد دەبێت.

عەلی دایی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئێران پێشوازی لەو هەنگاوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێ کرد و بە هەنگاوێکی جوامێرانەی هەژمار کرد.

باس لەوە دەکرێ هەڵبژاردەی زۆرانبازیش بە هەمان شێوە هاوخەمییان بۆ قوربانییان دەربڕیوە.


وشە - سلێمان تاشان