نیلوفه‌ر مه‌ردانی له پاڵه‌وانێتیی وه‌رزشی سکۆتەر له توركیا بووه پاڵه‌وان، به‌ڵام به جلوبه‌رگی ره‌ش و بێ حیجاب ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ قوربانییانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بۆ كوژرانی ژینا ئه‌مینی.
ئه‌و دوای چوونه سه‌ر سه‌كۆی خه‌ڵاته‌كه، زنجیری جاكه‌ته‌كه‌ی كرده‌وه كه له‌سه‌ر سینگی نووسرابوو ئێران، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان به چه‌پڵه پێشوازی لێ كرا و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرا.
كچه‌كه له به‌شی پێشبڕكێی ماراسۆنی سکۆتەری ژنان، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت و ته‌نانه‌ت ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت و به 13 خوله‌ك مه‌وداكه ببڕێت.
ئه‌و بڕوانامه‌ی دكتۆرای ڤیتێرنه‌ری هه‌یه و له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه ئه‌و وه‌رزشه ده‌كات و راهێنه‌ری سه‌ره‌كی كۆمیته‌ی نیشتمانیی ئۆڵمپیكی ئێرانه.
ئه‌وه‌ی نیلوفه‌ر مه‌ردانی ئه‌نجامی داوه، دووره له ره‌وشت و مایه‌ی شه‌مه‌زارییه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، دوای ئه‌م رووداوه وه‌زاره‌تی وه‌رزشیی ئێران هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و گوتی، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی نیلوفه‌ر مه‌ردانی ئه‌نجامی داوه، دووره له ره‌وشت و مایه‌ی شه‌مه‌زارییه.
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه مه‌ردانی خۆی چووه مۆڵه‌تی به‌شداریكردن له‌و پێشبڕكێیه‌ی وه‌رگرتووه و به‌شداریكردنه‌كه‌ی، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئێرانه‌وه نییه.
هه‌ڵوێستی ئه‌م كچه له كاتێكدایه مانگی رابردووش یاریزانێكی شاخه‌وانی جۆری ''به‌رده‌وانی'' ئێران له كۆریای باشوور، له كاتی پێشبڕكێدا له‌چكی فڕێ دا و ئه‌مه‌ش له ناوخۆی ئێران هه‌رای نایه‌وه.