بڕیارە دوو هەفتەی داهاتوو ماراسۆنی نێودەوڵەتی لە هەولێر ئەنجام بدرێ، سەرجەم هاووڵاتییان دەتوانن لە ئێستەوە ناویان بنووسن و بەشداری بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەم نۆی تشرینی دووەم، ماراسۆنی نێودەوڵەتی بڵاوی كردووەتەوە، لە ژێر دروشمی (ئاشتی، ئارامی، ئاوەدانی)، رۆژی هەینی 25ـی تشرینی دووەم، نۆیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت.
باس لەوەش كراوە، سەرجەم چین و توێژەكان لەسەر ئاستی هەموو تەمەنەكان و لە هەردوو ڕەگەز، دەتوانن بەشداری بكەن لە یەكێك لە ڕاكردنەكان.
راكردنەكان چەند بەشێكە لەوانە: نیو ماراسۆن 21.0975 كیلۆمەتر، بۆ تەمەنی سەرووی 17 ساڵ و ڕكابەری تێدایە و براوەكان خەڵات و دیاری وەردەگرن، یان ڕاكردنی چوار كیلۆمەتر راكردنی خۆشی و خێزانی، كراوەیە بۆ گشت تەمەنەكان، براوەكان خەڵات و دیاری وەردەگرن.