کچێکی تەمەن 17 سالان کە له مه‌لهاكان كاری كرد به‌هۆی جوانی رووخساری و رێكی، به‌ڕێوه‌به‌ر وهاوڕێی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی سێكسیان له‌گه‌ڵ كرد و تواتریش به موشته‌رییه‌كانی مه‌لهاكه به‌كرێ درا، به‌نین چیرۆكی تاڵی ژیانی خۆی ده‌گیڕێته‌وه.
به‌نین ناوێكی خوازراوه، كچێكی /17ساڵ/ـه، له یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كار ده‌كات و شوقه‌كه‌ی له نزیك رووباری دیجله‌یه له‌لای شه‌قامی سه‌عدوون.
به‌نین بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی، ناچار ده‌بێ سێكس له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی و براده‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی بكات، ئه‌م سێكسكردنه‌كه زیاتر له چه‌ند جارێك دووباره ده‌بێته‌وه.
هۆكاری راكردنی له خێزانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی به‌نین، كاره‌كه گه‌یشته‌ی ئه‌وه‌ی به‌كرێ بدرێ به‌و موشته‌رییانه‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی هه‌بووه.
هۆكاری ئه‌وه‌ی كه به‌نین له‌شفرۆشیی پێ كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچێكی جوان بووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه تووشی پێوه‌ندیی ناته‌ندروستی له‌و جۆره بێت.
ئه‌مه چیرۆكی بهنینه كه دواتر چووه‌ته سه‌نته‌ری تایبه‌تمه‌ند به به‌رگریكردن له مافه‌كانی ژنان، پاشان سكاڵای له خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی له‌لایه‌ن كارگێڕی مه‌لهاكه تۆمار كردووه.
ئیبتیسام شه‌مری كه له سه‌نته‌ره‌كه چالاكی مه‌ده‌نییه گوتی، كچه‌كه هاته لای سه‌نته‌ره‌كه و داوای كرد هاوكاری بكرێ بۆ ده‌ستخستنی ڤیزه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌نین، ده‌ركه‌وت كه خۆیشی له خێزانه‌كه‌ی رای كرددووه.
شه‌مری ده‌ڵێت، "هۆكاری راكردنی له خێزانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد".
نه‌بوونی چاودێری
شه‌مری دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه چاودێریی حكوومی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندان حاڵه‌تی وا گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ئه‌وان، بازرگانی به كچه سه‌ماكه‌ره‌كان ده‌كرێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له یانه شه‌وانه‌كان كار ده‌كه‌ن، ته‌مه‌نیان ناگاته 16 ساڵ، له‌به‌رئه‌وه پێویسته حكوومه‌ت هه‌ڵمه‌تێك له دژی ئه‌و یانانه به‌ڕێوه ببات.
به‌پێی یاسای کاری عێراقی كچان تا 18 ساڵ نابێت كار له کافتریاکان و یانه شه‌وانه‌كان بكه‌ن. "به‌ڵام زۆربه‌ی یانه شه‌وانه‌كان كار به‌و یاسایه ناكه‌ن و كار به كچه‌كان ده‌كه‌ن". كچه چالاكه وا ده‌ڵێت.
به‌پێی گوته‌ی ئه‌حمه‌د ته‌میمی كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی هاتوچۆی یانه شه‌وانه‌كانی شه‌قامی سه‌عدوون ده‌كات، كچه‌كان ده‌بینیت كه ته‌مه‌نیان 18 ساڵیی تێپه‌ڕ نه‌كردووه، تا ئه‌وه‌ی بازرگانیان پێوه ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێن و له‌وێ به 20 دۆلار به‌كرێ ده‌درێن.
محه‌مه‌د ناسری، چالاكی مه‌ده‌نی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك ژنی به‌ته‌مه‌ن، وه‌ك ده‌ڵاڵ كار به‌و كچانه له یانه‌كان ده‌كه‌ن كه له خێزانه‌كانیان هه‌ڵاتوون، پاشان بازرگانیی له‌شفرۆشییان پێوه ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی "
وشه" كه یه‌كشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌باره‌ی منداڵانی كاركه‌ر بڵاوی كردووه، رێژه‌ی كاركردنی منداڵان 2%ـه و ده‌كاته نزیكه 800 هه‌زار منداڵ خوار 18 ساڵ.
له یاسای بازرگانیكردن به مرۆڤیش كه ساڵی 2012 به‌ژماره 28 ده‌رچووه، هاتووه: ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵ به‌كار ده‌هێنن، سزا ده‌درێن به گرتن و پێبژاردن.
به‌پێی یاسای كاری ساڵی
2015، رێگریی كردووه له كاركردنی منداڵ له خوار 15 ساڵی، هه‌روه‌ها كاركردنی منداڵی له ته‌مه‌نی 15 تا 18 ساڵیشی سنووردار كردووه كه رێنوێنی و چاودێری ده‌كرێت.