به‌هه‌زاران كادری مه‌كته‌ب و ده‌زگا و ئۆرگانه جیاوازه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵه، به‌ناوی كارمه‌ندانی رێكخراوه‌كانی سلێمانی، به‌شێكیان له‌بری ده‌وام بۆ حكوومه‌ت، ده‌وام بۆ حزب و نووسینگه‌ی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ده‌كه‌ن و مانگانه مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی له بودجه‌ی گشتی ده‌به‌ن و له گه‌نجینه‌كان وه‌ریده‌گرن، به‌شێكی تریشیان له‌ناو فه‌رمانگه حكوومییه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌ڵام به به‌راورد به‌كارمه‌ندانی تری هه‌مان دامه‌زراوی حكوومی، مووچه‌یه‌كی زۆریان هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ساڵانی دامه‌زراندن و ناونیشیانیان وه‌ك یه‌كتره.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی تایبه‌تی ''وشه''، له ساڵی 2015 به‌دواوه، هه‌زاران كادری مه‌كته‌ب و ئۆرگانه جیاوازه‌كانی یه‌كێتی، خراونه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه‌ی پێشووی رێكخراوه‌كانی سلێمانی و بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ته‌مه‌ن و ساڵی دامه‌زراندن و ناونیشانی وه‌زیفییان بكرێت، ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت، رۆژانه ده‌وامی حزب ده‌كه‌ن و ناویان له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومی نییه، به‌ڵام مانگانه له‌كاتی راگه‌یاندنی خشته‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم، له گه‌نجینه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن و كه‌مترین مووچه‌یان 400 هه‌زاره و به‌ره‌و زیاتر له ملیۆنێك دینار ده‌چێت.
كامه‌ران نه‌وزاد كادری یه‌كێك له ئۆرگانی میدیایی یه‌كێتی، به"وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا وه‌ك كادرێكی میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی ده‌ستی به‌كاركردن كردووه، له ساڵی 2015وه خراوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێكخراوه‌كانی پێشووی سلێمانی كه ئێسته نه‌ماوه، مانگانه بێ هیچ كێشه‌یه‌ك، مووچه‌ی خۆی له گه‌نجینه‌ی سلێمانی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''دوای بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی مووچه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی، پێیان راگه‌یاندین ده‌بێت رۆژانه ده‌وامی حزب بكه‌ن و ته‌نیا ئه‌و مووچه‌یه‌ی له گه‌نجینه هه‌مانه وه‌ربگرین، هه‌رچه‌نده نیگه‌رانین كه نازانین هێشتا چاره‌نووسمان چیی لێ دیت، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی یه‌كێتییه كه ده‌وامی حزبیمان پێ ده‌كه‌ن، دواڕۆژیش نازانین ئه‌و مووچه‌یه‌مان دوای چه‌ند ساڵ خزمه‌ت ده‌مێنێت یان نا، به‌ڵام بۆ ئێسته مووچه‌كه‌م باشه سه‌رووی ملیۆنێك دینار وه‌رده‌گرم".
كادری رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی، به‌شێكی زۆریان به‌مووچه‌یه‌كی زۆری خه‌یاڵی خراونه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان
له به‌دواداچوونه‌كانی ''وشه''دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كادری رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی، به‌شێكی زۆریان به‌مووچه‌یه‌كی زۆری خه‌یاڵی خراونه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان و راسته ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌راورد به‌هه‌مان كارمه‌ندی فه‌رمانگه حكوومییه‌كه، له‌رووی ساڵی دامه‌زراندن و ناونیشانه‌وه مووچه‌كه‌یان زیاتره و بۆ خانه‌نشینی پاره‌یه‌كی زۆرتریان بۆ ده‌بڕێته‌وه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ''وشه'' له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حزبی یه‌كێتییه‌وه وه‌ریگرتووه، چه‌ندان جار هه‌وڵ دراوه ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلا بكرێـته‌وه و وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی چاكسازیی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ت، چاره‌نووسی فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوه‌كان رێك بخرێت و یه‌كلا بكرێـته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كه له ترسی دووركه‌وتنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵوه‌رینی رێكخستنه‌كان، رێگری ده‌كه‌ن.
له زانیارییه‌كانی ''وشه''دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، زۆربه‌ی به‌رپرس و كارگێڕ و ئه‌ندامانی كۆمیته‌كان و جێگران و كارگێڕان و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی، به مووچه‌یه‌كی زۆر و به پله‌ی سه‌ربازی خانه‌نشین كراون.
یه‌حیا نه‌جم فه‌رمانبه‌رێكی حكوومییه و بۆ ''وشه'' روونی كرده‌وه، ''له‌و فه‌رمانگه حكوومییه‌ی منی تێدام، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌مان كادرێكی حزبیی یه‌كێتییه، هه‌ردووكمان له یه‌ك ساڵدا دامه‌زراوین، ئه‌و به بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی و منیش به په‌یمانگه، كه‌چی سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه جیاوازی مووچه‌كه‌مان نزیكه‌ی 300 بۆ 350 هه‌زار دیناره كه ئه‌و خزمه‌تی ماوه‌ی ساڵانی حزبی بۆ خراوه‌ته سه‌ر كۆی مووچه حكوومییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری یه‌كێتییه و زیانێكی زۆری بۆ بودجه‌ی گشتی هه‌یه".
ئه‌و داوای كرد، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی پێوه‌ندیداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌رچی زووه له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری مانگانه، دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
"وشه" له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێوه‌ندی كرد به‌چه‌ندان به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی و لایه‌نی پێوه‌ندیداری حكوومه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، به‌ڵام هیچیان ئاماده نه‌بوون زانیاری و روونكردنه‌وه بده‌ن.
فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوه‌كان، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار فه‌رمانبه‌رن و زۆربه‌یان له سنووری زۆنی سه‌وزن، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه میلاكیان خراوه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت. له‌ڕووی مووچه و ساڵانی خزمه‌ت و ناونیشانی وه‌زیفییان، گرفتێكی زۆر هه‌یه و مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵییان پێ دراوه.
وشه\ تایبه‌ت