شایەتیدەر هەیە لەسەر كوشتنی مێرمنداڵەكەی سلێمانی

:: PM:01:33:14/11/2022 ‌
كەسوكاری ئەو مێرمنداڵەی دەگوترێ‌ چەند پۆلیسێك كوشتوویەتی رای دەگەیەنن، بۆ شاهێدی كوڕەكەیان دوو كەسە ئامادەی خۆیان نیشان داوە.

ئەمڕۆ دووشەم 14ـی تشرینی دووەم، خاڵی مێرمنداڵەكەی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە ئێستە دا حەوت پۆلیس و ئەفستەرێك لەسەر گیان لەدەستدانی سەهەندی/17  ساڵ/ گیراون و ئێمە داوا دەكەین بەڕێوەبەری پۆلیسی سەرچناریش بگیرێ‌.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ سكاڵایی یاسایمان تۆمار كرد و ئەگەر بێت ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری وەك خۆیی نەبێت، داوای هەڵدانەوەی گۆڕەكەی دەكەین و ئەو كاتە لە شوێنێكی گونجاوتر با پشكنین بكرێ‌.

باسی لەوەش كرد، ژن و پیاوێك ئامادەیی خۆیان نیشان داوە وەكو شایەتحاڵ لە ڕۆژی دادگایی ئامادەبن، چونكە گوتیانە ئێمە ویژدانمان قبوڵ ناكات ئەو رووداوەمان بینیووە وەكو خۆی باسی نەكەین.

خاڵی باسی لەوە كرد، ئەو ئەفسەرەی لە رووداوەكە هەیە گیراوە و ناوەكەیمان لایەن ئێمە دەمانەوێت یاسا سەروەر بێت.

ڕۆژی شەموو مێرمنداڵێك لەلایەن پۆلیسی سەرچنارەوە گیراوە دواتر لە رووداوێكی تەمومژاویدا هەواڵی گیان لەدەستدانی بڵاو كرایەوە و كەسوكارەكەشی باس لەوە دەكەن لەلایەن چەند پۆلیسێكەوە لێی دراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.



وشە - رامیار جەواد