ئیسلام ئەو ئایینەیە کە بۆ پۆشینی جلوبەرگی ژنان، شێوازی باڵاپۆشی یان حیجابی دیاری کردووە و لە کۆمەڵگە مسوڵمانەکان رەچاوی ئەو رێنوێنییە دەکرێت.
حیجاب چییە؟
حیجاب لە زمانی عەرەبیدا واتە پەردە یان شاشەیەک ''شووشەیەک'' کە ئاماژەیە بۆ یاساکانی داپۆشینی ژنان لە ئیسلامدا، حیجاب هاوشێوەی قوماشێک یان ئەو لە چکەیە کە سەر و دەموچا و بەشی سەرەوەی جەستەی ژنان دادەپۆشێت.
ئەم شێوازی جلوبەرگە دەتوانرێ وەک پەردەیەک تێی بگەین کە وەک بەربەستێک لەنێوان جەستەی ژن و نیگای نەشیاوی چاوە خراپەکاندا کاردەکات، لە چەند وشەیەکی سادەدا، حیجاب دەتوانرێت وەکو چەترێک سەیر بکرێت کە هەموو سەری کچی مسوڵمان دادەپۆشێت.
لەناوچە جیاوازەکاندا حیجاب بەشێوەیەکی گشتی بە خیمار ناسراوە، بەپێی یاسا ئیسلامییەکان هەر کە کچێکی مسوڵمان گەیشتە تەمەنی باڵغبوون پێویستە حیجاب بکەن، حیجاب لەبەردەم هەموو مسوڵمان و ئایینەکانی تردا بە جەوهەر دادەنرێت.
عەبا چییە؟
بەزۆری بە ڕەنگی ڕەش بەردەستە و دەتوانرێت بە پۆشاکێکی درێژ یان عەبایەک وەسف بکرێت کە هەموو جەستەی ژنانی مسوڵمان دەگرێتەوە، بەگشتی لەسەر جل و بەرگ لەبەر دەکرێت، بەشێوەیەکی پان بەردەستە و لەبەرکردنی لە ڕادەبەدەر ئاسوودەیە.
عەبا بە ستایل و جۆری جیاواز دەست دەکەوێت، ڕەنگە هەندێکیان نەخشیان تێدابێت لەکاتێکدا هەندێکیان بە هەبوونی کڵاو بەردەستن، بە واتایەکی تر دەتوانرێت عەبا وەک حیجابێکی نەریتی پۆلبەندی بکرێت کە یاسا بنەڕەتییەکانی داپۆشینی و پێداویستییەکانی ژنێکی مسوڵمان پێڕەو دەکات.
ئایا دەتوانرێت حیجاب و عەبا بەیەکەوە لەبەر بکرێت؟
بۆ هەموو ئەوانەی ئەو پرسیارانە دەکەن کە ئایا دەتوانرێت حیجاب و عەبا بەیەکەوە لەبەر بکەن، بەڵێ دەتوانرێت هەردوویان بەیەکەوە جووت بکرێن.
خانمان عەبا و لەچک پێکەوە بەکاردێنن بەتایبەت ئەو عەبایانەی کە بێ کڵاون بۆ ئەوەی خۆیان بەتەواوی لەسەر تا پێ داپۆشن تۆش دەتوانی ئەم دووانە پێکەوە بەکاربێنی بۆ بەدەستهێنانی ئەوپەڕی ئاسوودەیی و بەهێز ڕاوەستانت لەسەر ئاین و بیر و باوەڕەکەت.
ئامادەكردنی دیلان محەمەد