پێگه‌ی World Population Review ئه‌مه‌ریكی كه تایبه‌ته به سه‌رژمێری دانیشتووانی دنیا، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق له 2022دا، زیاتر له 44
ملیۆنی تێپه‌ڕ كردووه. پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه تا كۆتایی سه‌ده‌ی 21، ژماره‌كه بگاته 107 ملیۆن كه‌س.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راپۆرتی پێگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، به‌پێی پێشبینییه‌كان تا ئێسته ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق له 2022دا، گه‌یشتووه‌ته 44 ملیۆن و 865 هه‌زار و 700 كه‌س.
زیاتر گوتوویه‌تی به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق تا مانگی ته‌مووزی رابردوو، گه‌یشتبووه 44 ملیۆن و 496 و 122 كه‌س.
ئه‌وه‌شی گوتووه، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق له گه‌شه‌كردندا ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه و 100 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕ ده‌كات. به‌وه‌یش ئه‌گه‌ری زۆره له ساڵی 2085دا ژماره‌كه بگاته 107 ملیۆن و 330 هه‌زار كه‌س.
دواتریش ئاماژه‌ی داوه كه گه‌شه‌ی دانیشتووان له عێراقدا، ئێسته ساڵانه 2,32%وه، به‌وه‌یش واته له ساڵێكدا كه‌متر له یه‌ك ملیۆن كه‌س، هاوكات له‌دایكبوونیش رۆژانه ده‌گاته سێ هه‌زار و 294 منداڵ، ژماره‌ی مردنیش رۆژانه خۆی له 540 كه‌س ده‌بینێته‌وه.