له حاجی ئۆمه‌ران، پاسێك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه پڕی له كه‌لوپه‌لی قاچاخی ئۆتۆمبێل بوو و ده‌یویست بیباته ئێران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی تشرینی دووه‌م، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له چالاكییه‌كی تر دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر "پاسێكی" ئیرانیدا گرت.
"له دوای پشكنینی پاسه‌كه له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئێران دوو تۆ و 306 كیلۆ كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌ناو پاسه‌كه‌دا حه‌شاردرابوو و به نیاز بوون به شێوه‌ی قاچاخ ببه‌نه ئه‌و وڵاته" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌له‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه و ره‌وانه‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار كرا بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی و گومرگی.